رۆژنامەوان سەزگین کارتاڵ زیندانی کرا

رۆژنامەوان سەزگین کارتاڵ کە لە لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری ئیستەنبوڵ لە ١٠ی کانونی دووەم لە رۆژی رۆژنامەوانانی کارا دەستگیرکرابوو، زیندانی کرا.

رۆژنامەوان سەزگین کە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبوڵ راگیرابوو و بڕیاری نهێنی لەسەر دۆسیەکەی درابوو، رەوانە دادگای چاغڵایانی ئیستەنبوڵ کرا.

کارتاڵ لە داواکاری گشتی وتەی لێوەرگیرا، بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخراو" رەوانەی دادگای سزای ئاشتی کرا. دوای ئەوەی سەزگین لە دادگا وتەی لێوەرگیرا زیندانی کرا.

هـ . ب