رۆژی فیناڵی رێپێوانی ئازادی: گەنجان بەرەو ستراسبورگ دەچن رێپێوانی درێژمەودا کە لە فەرەنسا دەستیپێکرد

رێپێوانی درێژمەودا کە لە فەرەنسا دەستیپێکردوە، ئەمڕۆ لە شاری ئەریستێنەوە تا ستراسبورگ بەردەوام دەبێت.

رێپێوانی دریژمەودا بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ-ژن) ئەمساڵ لە شاری سیێرێنتزی دەستیپێکرد.

گەنجان بە پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە و پلاکارد بە نوسراوی "بە ئیرادەی گەنجانی ئاپۆیی رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" رێپێوان دەکەن. 

لە پێنجەم رۆژی رێپێوانەکەدا لە ناوەڕاستی شاری ئریستێندا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" وترانەوە.

گەنجان ئەمڕۆ ١٦ کیلۆمەتر دەبڕن و دەگەنە ستراسبورگ.

هـ . ب