شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری چوو بۆ تورکیا

شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری، کە لە ٣٦ کەس لە ٧ وڵات پێکهاتوون، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە تورکیا و دەستیان بە چاوپێکەوتنەکانیان کرد.

شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری، کە لە ٣٦ کەس لە ٧ وڵات پێکهاتوون، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە تورکیا و دەستیان بە چاوپێکەوتنەکانیان کرد.

شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری ٣٦ یاسادانەر، ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمی لە ٧ وڵاتی جیاوازەوە لەخۆدەگرێت، لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە تورکیا. شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری لە ٢٥-٢٧ی کانوونی دووەم لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسیەکان لە ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئامەد کۆدەبنەوە.

شاندەکە وەک سێ دەستەی جیاواز کۆبوونەوەکان و چاوپێکەوتنەکانیان ئەنجام دەدەن و لە ٢٨ی کانوونی دووەم دا لە ئەستەنبوڵ کۆڕی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری بەڕێوەدەبەن.

بەرنامەی شاند

ئەنقەرە

-   ١١:٠٠ سەردانی یەکێتیی پزیشکانی تورک (تەتەبە - TTB)

  - ١٣:٣٠ سەردانی کۆمەڵەى مافى مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD)

-  ١٤:٠٠ سەردانی وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ/ TIHV)

ئامەد

-  ١٠:٣٠ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو بنەماڵانەدا، کە ڕۆڵەکانیان لە زیندانی ئیمرالیدان.

شوێن: نیو گراند هۆتێل

-  ١٤:٠٠ سەردانی دایکانی ئاشتی

-  ١٥:٣٠ سەردانی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پشتگیریی یاسایی لە بنەماڵەی دەستگیرکراوان و سزادراوان (مەد توهاد فەد - MED TUHAD-FED)

ئەستەنبوڵ

-  ١١:٣٠ سەردانی نوسینگەی یاسای ئاسرین

 -  ١٥:٠٠ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراو و دەزگا یاسایەکان

شوێن: لقی ئیهەدەی ئەستەنبوڵ

ژ.ت