شاندی نێونەتەوەیی سەردانی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد
شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری، کە لە ٣٦ کەس لە ٧ وڵات پێکهاتوون چوونە تورکیا. ١٢ کەس لە شاندەکە سەردانی پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئاسرینیان کرد.
شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری، کە لە ٣٦ کەس لە ٧ وڵات پێکهاتوون چوونە تورکیا. ١٢ کەس لە شاندەکە سەردانی پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئاسرینیان کرد.
شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری، کە لە ٣٦ کەس لە ٧ وڵات پێکهاتوون چوونە تورکیا. ١٢ کەس لە شاندەکە سەردانی پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئاسرینیان کرد.
شاندەکەی نێونەتەوەیی دژبە گۆشەگیری لە ٣٦ یاسادانەر، ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمی لە ٧ وڵاتی جیاوازەوە پێکهاتووە، لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونەتە تورکیا. شاندی نێونەتەوەیی دژ بە گۆشەگیری لە ٢٥-٢٧ی کانوونی دووەم لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان لە ئەستەنبول و ئەنقەرە و ئامەد کۆدەبنەوە. ١٢ کەس لە شاندەکە سەردانی پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئاسرینیان کرد، کە پارێزەری بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکەن.
بابەتەکانی چاوپێکەوتنەکە
شاندەکە لەلایەن پارێزەران ڕازییە ئۆزتورک، چەنگیز یورەکلی و ڕێزان ساریجا پێشوازییان لێکرا. کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بەردەوام دەبێت. پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئاسرین جەخت لەسەر ئەم کێشانە دەکەنەوە، "پرۆسەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و کاتێک عەبدوڵا ئۆجالان بردرایە بەندیخانەی ئیمرالی و ئەوانەی ڕۆڵیان لەم پیلانگێڕییەدا هەبووە، کە ٢٤ ساڵە گۆشەگیری لە دژی بەردەوامە، سەردان و داواکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن ماوەی ٢٢ مانگە وەڵامیان نادرێتەوە و نەیتوانیوە چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و هیچ هەواڵ و زانیارییەکیان لە موەکیلەکانیان نییە، هەڵوێستی تورکیا، دەستنیشانکردنەکانی کۆمیتەى ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوروپا و کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەی سەر بە ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) و نیگەرانییەکان لەبارەی سەردانەکەی ئەمدواییە سی پی تی-یەوە".
کۆبوونەوەکە بە دوور لە چاوی میدیەکان بەڕێوەدەچێت. کۆبوونەوەکەدا لەسەر بڕیاری ڕێوشوێنەکانی کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشکەوتنەکانی ئەو سەردانە هەڵدەسەنگێنرێت.
بڕیارە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە شاندەکە سەردانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD) بکات.
ژ.ت