شاندی نێونەتەوەیی ژنان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئەوروپا لەسەر گۆشەگیری کۆبوونەوە
دەستەیەک لە شاندی نێونەتەوەیی ژنان سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی ئەنجومەنی ئەوروپایان کرد.
دەستەیەک لە شاندی نێونەتەوەیی ژنان سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی ئەنجومەنی ئەوروپایان کرد.
شاندێکی نێونەتەوەیی ژنان، کە لە لایەن بزووتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستانەوە ڕێکخرابوو، سەردانی ئەنجومەنی ئەوروپایان کرد تاوەکو سەرنجەکان ڕابکێشنە سەر دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٢٢ مانگە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی لە گۆشەگیریی ڕەهادایە و هیچ هەواڵێکی نییە. شاندەکە لەو بارەیەوە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەکردووە، شاندەکە لەگەڵ چەند لیژنەیەکی جیاجیای ئەنجومەنی ئەوروپا کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێک کۆبویەوە و کاریش بۆ ئەوە دەکەن لەگەڵ چەند دەستە و گروپی تری ناو ئەنجومەنەکە کۆببنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر گرنگیی "مافی ئومێد" کرایەوە و وەبیریان هێنایەوە، کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، دەبێت زیندانییەکان هەموو کاتێک بتوانن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
شاندەکە ڕایانگەیاند، هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەوروپا بەڵێنیان داوە لە ئێستا بە دواوە لە راپۆرتەکانیاندا تیشک بخەنە سەر ئەو بابەتانە.
لە کۆبوونەوەکاندا باسی ئەوە کراوە، دەوڵەتی تورک بەپێی بەندەکانی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا هەڵسوکەوت ناکات. شاندەکە رایانگەیاندووە، لایەنی پەیوەندیداریش بەپێی خواست و پەلەبوونی دۆخە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان هەڵسوکەوتی نەکردووە.
ئەوەشیان وتووە: "شاندەکە بە پێداگرییەوە دەیەوێت هەموو پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی ئەوروپا گوشار بخەنە سەر میدیاکان بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی باشی لەسەر پرسی کورد لە تورکیا دروست ببێت و بۆ ئەوەش دەست بە هەوڵەکانیان بکەن. دەبێت هەوڵ بدەن بۆ دڵنیابوون لەوەی، کە ئەو وڵاتە بەپێی پێویست ڕێزگر لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت و بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و ئەنجومەنی کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) جێبەجێ بکات".
ژ.ت