شەهید خویندا چیا ئێرفورت یادکرایەوە
شەهید خویندا چیا و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ئێرفورت بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
شەهید خویندا چیا و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ئێرفورت بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
شەهید خویندا چیا (نەجلا ئەحمەد سلێمان) کە ٤ ی ئابی ٢٠٢٤ لە خواکورک شەهید بوو و شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری ئێرفورتی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک یادکرانەوە. یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد ئەنجامدرا. بنەماڵەی شەهید خویندا چیا و ژمارەیەک لە کوردستانیان بەشداری یادەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان، قسە و پەیام دەربارەی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان خرایەڕوو.
نوێنەری دامەزراوە بنەماڵەی شەهیدانی ئەوروپا (کۆماو) سەڵاحەدین بیلین تیشکی خستەسەر تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، جەختی کردەوە هەرگیز فیداکاری شەهید خویندا چیا و شەهیدانی کوردستان لەبیرناکەن و میراتەکەیان دەپارێزن.
لە مەراسیمەکەدا شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کە لە کات و شوێنی جیاواز شەهیدبوون یادکرانەوە، سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان پیشاندرا.
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.