بە دیمەن

شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ستۆکهۆڵم یادکرانەوە

ئەندامی تەژەکە_ئە نوپەل مونزور لە چالاکییەکەدا گوتی: "شوێنکەوتنی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کاریگەرییەکی مەزنی کردە سەر تێکۆشانی ئازادیی ژن و بەسوپابوونی ئێمە و ئاستی گەردوونیمان".

شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید یادکرانەوە. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ئامارا ئەنجامدرا، لە کەسێتی بێریتان (گوڵناخ کاراتاش) خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی بەڕێوەچوو.

لەسەر ناوی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدان، گوترا: "شەهیدانی ئازادی کوردستان شکۆ و شانازیی ئێمەن، دەبێت شایستەی تێکۆشانەکەیان بین".

چالاکییەکە بە قسەکردن دەربارەی ئەو ژنە شەهیدە پێشەنگانەی لە مانگی تشرینی یەکەم شەهیدبوون، بەردەوام بوو. هەروەها چەند بەشێک لە یاداشتەکانی شەهید بێریتان خوێنرایەوە.

ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) نوپەل مونزور لە کەسێتی شەهید بێریتان هەموو شەهیدانی بیرهێنایەوە و تیشکی خستەسەر بۆچوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی شەهیدان و گوتی: "شوێنکەوتنی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم کاریگەرییەکی مەزنی کردە سەر تێکۆشانی ئازادیی ژن و  ڕێکخستنی ژنان و باوەڕمان بە ئازادی و بەسوپابوونی ئێمە و ئاستی گەردوونیمان".

چالاکییەکە پاش نیشاندانی سینڤزیۆنێک و گۆرانی، بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.