شەڕڤانی ئیتالیایی یەپەگە بەخاکسپێردرا
ئینترناسیۆناڵیستی ئیتاڵی ریکاردۆ نیکۆدانۆ کە لە رۆژئاوا لە دژی داعش دەجەنگا، ١٣ی کانونی دووەم کۆچی دوایی کرد. نیکۆدانۆ دوێنێ لە پۆمبیا بە خاکسپێردرا.
ئینترناسیۆناڵیستی ئیتاڵی ریکاردۆ نیکۆدانۆ کە لە رۆژئاوا لە دژی داعش دەجەنگا، ١٣ی کانونی دووەم کۆچی دوایی کرد. نیکۆدانۆ دوێنێ لە پۆمبیا بە خاکسپێردرا.
شەڕڤانی پێشووی یەپەگە ریکاردۆ نیکۆدانۆی ئیتاڵی ١٣ی کانونی دووەم گیانی لەدەستدا، دوای مەراسیم لە کڵێسەی سان ڤینسێنزۆی شارۆچکەی پۆمبیا، دوێنێ بەخاکسپێردرا.
وێڕای بنەماڵەکەی بە دەیان ئینتەرناسیۆناڵیست، دانیشتوانی ناوچەکە و نوێنەرانی کۆمیتەی کوردی ئیتاڵیا بەشداری مەراسیمەکەیان کرد.
دوای مەراسیمەکە لە کڵێسا تەرمی نیکۆدانۆ بە ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژەوە پێچرایەوە و برایە گۆڕستانی ناوەندی شارەکە.
لەمەراسیمی بەخاکپساردنەکەدا پەیامی یەپەگە، تابوری ئینترناسیۆناڵیستی رۆژئاواو بە دەیان رێکخراوی تر خوێندرانەوە.
ریکاردۆ نیکۆدانۆ کە لە ناو یەپەگە ناوی بۆتانی لەسەر خۆی دانابوو، ساڵ و نیوێک بەشداری لە شۆرشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کردبوو. بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە رزگاکردنی کەرامە و تەبقادا کردبوو.
نیکۆدانۆ لە کاتی شۆڕشدا بە جوانی فێری کوردی ببوو و دەچووە ناو گەلەوە. لە ساڵی ٢٠١٩دا دوای گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە خۆپیشاندان و چالاکییەکاندا دەکرد، لەبارەی پڕۆژەی شۆڕشی رۆژئاواوە زانیاری بە خەڵک دەدا و پشتیوانی بەهێزی دەردەبڕی.
هـ . ب