دایە ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەرەکەی و ٢ کووڕی لەلایەن پارێزوانانی پەرلمانتاری ئاکەپەی ڕەحا ئیبراهیم خەلیل یەلدزەوە کوژراون. لەگەل کوڕەکەی خۆی فەرید شەنیاشار کە لە هێرشەکە رزگاری بوو، لە بەردەم دادگەی رەحا چالاکی ئێشکگری 'دادپەروەری' بەردەوام دەکەن. ئەندامانی پلاتفۆرمی ژنانی شاهماران-ی مێدرین سەردانی چالاکی بنەماڵەی شەنیا شاریانکرد.
لە کاتی سەردانەکەدا ئەمینە شەنیاشار باسی لە ڕووداوەکانی ٤٢ڕۆژەی ئێشکگرییەکە و ئەو گوشارانەی کە بۆسەریان هێنراوە کرد و وتی، " بە دزکان دەڵێن پەرلمانتار، گەلۆ دز دەبێتە پەرلمانتار؟
فەرید شەنیاشاریش باسی لە دۆسیەکەی بنەماڵە شەنیاشاری کرد و وتی، " ئەوان وەک مرۆڤ سەیری ئێمە ناکەن. بکوژەکانیان سزا نەدا. هێرشیان کردە سەر ئەو ئامبۆلانسەی کە ئێمەی دەگواستەوە، زیانیان بە موڵکی گشتی گەیاند. هیچ هەنگاوێکیان نەهاوێشتووە و سزا نەردراون."
بە نوێنەری پلاتفۆرمەکە گوڵزار ئیپەک قسەیکرد و وتی، " هەتاکوو دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت ، وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئێمە پشتیوانی لە دۆزی ئەوان دەکەین و ئامادەین بۆ هەر کارێک."
ک-ش