ستاندی ئیمزا کۆکردنەوە لە هانۆڤەر؛ سەدان ئیمزا کۆکرانەوە

لە چوارچێوەی کەمپەینی ئێمزاکۆکردنەوە بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا سەدان ئیمزا کۆکرانەوە.

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا ستاندێکی ئیمزاکۆکردنەوە لە چوارچێوەی کەمپەینی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" لەلایەن تەڤگەری ئازادیی کوردەوە، دانرا.

چالاکوانان ڕایانگەیاند، گەلی کورد بە تۆمەتی قەدەغەکردنی پەکەکە تاوانبار کراوە و قەدەغەی سەر پەکەکە، کە لە دژی بەربەریەتی  داعش بەرەنگاری دەکات، پشتیوانیکردنە لە توندوتیژی و تۆقاندن.

هەروەها ئەوەش هاتووە، پەکەکە لایەنگری ئاشتی و دیموکراسی و یەکسانییە.

لە چالاکیی ستاندەکەدا سەدان ئیمزا کۆکرانەوە و لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی گەورە لە چالاکییەکە کرا.

ژ.ت