تەفگەری ئازادی: هێرشی سەر مەتینا، هەوڵێکە بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان
ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی، هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆسەر مەتینا بە دەستپێکی هەوڵی داگیرکردنی باشوری کوردستان ناودەنێت.
ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی، هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆسەر مەتینا بە دەستپێکی هەوڵی داگیرکردنی باشوری کوردستان ناودەنێت.
ئێوارەی شەوی هەینی، لە کاتژمێر ١٩:٠٠بەکاتی باشور، سوپای داگیرکەری تورکیا، بەفڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی و تۆپخانەی دوورهاوێژ بۆردومان و تۆپبارانی هەرێمی مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کرد.
سەرچاوە هەرێمیەکان ڕایانگەیاند: لە پاش بۆردومان و تۆپبارانەکەی مەتینا، سوپا داگیرکەرەکەی دوژمن ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکاری لە دژی باشوری کوردستان دەستپێکردوە و ئۆپەراسیۆنەکە بەرزاییەکانی زەندورا، دەرارێ،و کۆردینە و ناوچە سنوریەکانی کانی ماسی و بامەڕنی کردوەتە ئامانج.
لەبەرامبەردا، گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژەئاستار) بە بەرخودانێکی کەم وێنە ڕووبەڕووی سوپاکەی ڕژێمی تورکیا بوونەتەوە و ئۆپەڕاسیۆنەکەیان ئاستەنگ کردووە و ڕێگەیان بە دوژمن نەداوە لە چەندین شوێن بەهەلیکۆپتەری سەربازی لە جۆری سکۆرسکی سەرباز دابەزێنێت.
هاوکات لە سەربازگەکانی سەرسنور لە دیوی باکوری کوردستانەوە، سوپای داگیرکەری تورکیا دەستی بەجموجوڵی سەربازی کردوە و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ هەینییەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە فڕۆکەخانەی سەربازی ئامەدەوە پەیتا پەیتا فڕۆکەی جەنگی بەرەو هەرێمی مەتینا هەڵفڕیون و زیات لە ١٠ جار بەچڕی بۆردومانی دەڤەرەکانی هەرێمەکەیان کردوە.
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەی دەوڵەتی فاشستی تورک، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کومەڵگای کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن لە بارەگای کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا بۆ ڕاگەیاندنی هەلوێستی تەفگەر لەبەرامبەر ئەو هێرشە داگیرکارییەی دەوڵەتی فاشستی تورک.
کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی، ووتی: " لە دوێنێ هەینیەوە ئۆپراسێۆنێکی داگیرکاری بۆسەر خاکی باشوری کوردستان دەستی پێکردووە لەلایەن دەوڵەتی فاشستی تورکەوە، ئەم هێرشەی ناوچەکانی مەتینا، زاب و ئاڤاشین هاوکاتن لەگەل هێرشەکانی سەر قامشلۆ و شەنگال، دەوڵەتی تورک بەم هێرشە دەیەوێت تۆڵەی شکستی شەری گارە بکاتەوە."
سەبارەت بە هەلوێستی تەفگەری ئازدی، کۆمەڵ سەرمەد ووتی: "ئێمە وەکو تەفگەری ئازادی داوا لە تەواوی ئازادیخوازن دەکەین کە پالپشتی بەرخۆدانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بکەن، چونکە ئەم ئۆپراسێۆنە سەڕەڕای ئۆپراسێۆنێکی داگیرکارییە بۆ سەر تەواوی باشوری کوردستان، لە هەمان کاتدا ئۆپراسیۆنێکی قرکردن و توانەوەی کوردە."
لە کۆتاییدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازدی ووتی: "ئەم ئۆپراسیۆنە داگیرکارییە درێژەی ئۆپراسیۆنی پێشووە، کە هەوڵدەدەن باشوری کوردستان جیابکەنەوە لەگەل تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان، وە جارێکی دیکە ئێمە وەکو تەفگەری ئازادی ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین و داوا لە تەواوی ئازادیخوازان دەکەین کە بێنە سەرشەقام و دەنگی ئازادیخوازنە بەرزبکەنەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە داگیرکردن قڕکردنی گەلی کورد."
ک-ش