ته‌ژه‌كه‌ –ئه‌: به‌شداری له‌ رێپێوانی دۆسێلدۆرف ده‌كه‌ین

ته‌ژه‌كه‌-ئه‌: به‌ گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رخودان ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ ده‌ڕوخێن. وه‌رن به‌شداری له‌ رێپێوانی ٢٥ی حوزه‌یران له‌ دۆسێلدۆرفدا بكه‌ین.

بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له‌ ئه‌وروپا (ته‌ژه‌كه‌-ئه‌) راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ته‌ژه‌كه‌-ئه‌دا هاتووه‌: " ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر زاپ و ئه‌و هێرشه‌ له‌ دووه‌م مانگدایه‌. ئامانجی هێرشه‌كه‌، به‌رخودان له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ و ئامانجه‌كانی به‌رخودان زۆر فراوان و گه‌وره‌ن. ئاماره‌كانی شه‌ڕ ئاستی ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رچاو. ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا له‌ كوردستان له‌ شه‌ڕی ئۆكانیا گه‌وره‌تره‌.

به‌پێی ئاماره‌كان له‌ ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌وڵه‌تی تورك له‌ دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ٢٠٦٥ هێرشی به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١٤٩٣ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ر هێرشیكردووه‌ و ٧٧٩ جاریش هێرشی كیمیایی كردووه‌. به‌ڵام به‌رخودانی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ش به‌ پێی پێویست شكۆداره‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ دڕندانه‌یه‌ی له‌ زاپ و ئاڤاشین، گه‌ریلا ژنه‌كان له‌سه‌ر رێچكه‌ی بێریتان به‌رخودانی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن.

دوو مانگه‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ ئه‌وروپا، ژنان و دۆستانمان به‌ چالاكییه‌كانی خۆیان خاوه‌ندارییه‌كی گه‌وره‌یان نیشانداوه‌. به‌ دروشمی ‘بژی به‌رخودانی گه‌ریلا‘ ویستیان ببنه‌ ده‌نگی به‌رخودان. به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پێڵاوی میكاب هێنده‌ی ده‌وڵه‌تی تورك په‌یامی گرنگیشیان به‌ ناتۆ، وڵاتانی ئه‌وروپا و هێڵی خیانه‌تكاردا. ده‌بێت بزانرێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌ زاپ و ئاڤاشین ده‌كرێت خاوه‌ندارییه‌كی زۆر گه‌وره‌ له‌ حه‌ق و راستی ده‌كات. ده‌بێت هه‌موو كه‌سێكی كورد، ژنانی تێكۆشه‌ر، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیموكراتیك ببن، ده‌بێت  ببنه‌ پارێزه‌ری ئه‌و هێڵه‌ به‌رخودانه‌ی كه‌ له‌ زاپ و ئاڤاشین تا رۆژئاوا و شه‌نگال درێژ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ ٢٥ی حوزه‌یراندا رێپێوانێكی ناوه‌ندی له‌ دۆسێلدۆرف ساز ده‌كرێت. ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو ژنان، ئه‌نجومه‌نه‌كان و پێكهاته‌كانمان له‌ ئه‌وروپا، رێكخراوه‌كانی ژنانی فیمینیست و دیموكراتیك ده‌كه‌ین كه‌ به‌ دروشمی ‘ئێستا كات كاتی پاراستنی كوردستانه‌ كات كاتی گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی به‌رخودانه‌‘ به‌شداری له‌ رێپێوانه‌كه‌دا بكه‌ن".

هـ . ب