تەجەشە لە ئەسینا یادی وەیسی تاشی کردەوە

تەجەشە لە ئەسینا بۆ یادکردنەوەی وەیسی تاش کە بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، چالاکی ئەنجامدا.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) لە پارکی گۆڕەپانی ساینتاگمای ئەسینای پایتەختی تونان، بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، چالاکی ئەنجامدا.

سینان ئوزتورک ئەندامی تەجەشە لەسەرناوی تەڤگەرەکە قسەی کرد وتی، " هەڤاڵ وەیسی بۆ بەردەوامی بەرخۆدان رێگەی بۆ کۆمەڵگا کردەوە و گیانی بۆ ئەم رێگەیە بەخت کرد و بەبیری ئێمەی گەنج و ژنان هێنایەوە کە پێویستە تێکۆشینا خۆمان لەم رێگەیەدا گەش بکەین. رێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد نەبێت ئێمەش ئازاد نابین. سڵاو لە چالاکی هەڤاڵ وەیسی تاش دەکەین. بژی سەرۆک ئاپۆ.

چالاکی، دوای قسەکردن، بە وتنەوەی دروشمی کورد، یونانی و تورکی کۆتایی هات.

ف.ق