تەرمی ئەو کۆڵبەرەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرابوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخاک سپێردرا

١٦ی نیسان ، سەربازانی تورک لە سەرسنوورە دەستکردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢ کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتییان دەستگیرکرد، بە هۆی ئەشکەنجەی سەربازانی تورک کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن کەچەلانۆ باوکی ٣منداڵ گیانی لەدەستدابوو.دوای چەند ڕۆژ لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا.

بەیانیی ڕۆژی ١٦ی نیسان ، دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێرانی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن  هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکەوە بە قورسی ئەشکەنجەدرابوون کە یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە هەرێمییەکان، شەوی ڕابردوو، تەرمی حەسەن کەچلانلو، دوای چەند ڕۆژ مانەوەی لە دەستی دەوڵەتی تورک، گەڕێندراوەتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شەوی ڕابردوو لە زێدی خۆی لە چاڵدێرانی سەربە ورمێ بەخاک سپێردراوە.

هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە کە لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر و ئەشکەنجەدرابوو، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت.

ک-ش