شاندێکى بزووتنەوەی تەڤگەرى ئازادی کۆمەڵگاى کوردستان، بە سەرۆکایەتى سەلام عەبدوڵا، لەگەڵ شاندێکى بزووتنەوەی عێراقی نیشتمانى، بەسەرۆکایەتى محەمەد شاکر، ئەندامى مەکتەبى سیاسى ئەو پارتە لە بەغدا کۆبونەوە و تێیدا گفتوگۆیان لەسەر دۆخى عێراق کرد.
تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگاى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەى شاندى هەردولادا گفتوگۆ لەبارەى باردوخۆى سیاسى عێراق بە گشتى و کارى هاوبەشى نێوان هەردوولا کرایەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى کارکردنى هاوبەش بە مەبەستى داڕشتنى بەرنامەیەکی یەکگرتوو بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە دۆخى چەقبەستووى کراو هەروەها، هاوڕابووین، لە دژایەتیکردنى دەستتێوەردانە دەرەکییەکان لە کاروبارى ناوخۆى عێراق.
جێگەى ئاماژەیە، چەند ڕۆژێکە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگاى كوردستان بارەگای نوێی لە بەغدای پایتەخت كردوەتەوە و لەو ماوەیەدا چەندین دیدار و كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی عێراق ئەنجامداوە و تێیدا جەختیان لەسەر كاری هاوبەش و چارەسەركردنی كێشەكان لە رێگەى دیالۆگەوە كردەوە.
ف.ق