تیمی وڵامدانەوەی یەپەسە لەئامەد چالاکی چەکداری ئەنجامدا
تیمی وڵامدانەوە شەهید خەمگین ڕۆژ-ی یەپەسە ڕایگەیاند ، کە لە ئامەد لەدژی ئۆتۆمبیلێک کە یاریدەدەری سەرۆکی پارتی نەژادپەرەستی مەهەپەی تێدابوو، چالاکی چەکدراییان ئەنجامداوە.
تیمی وڵامدانەوە شەهید خەمگین ڕۆژ-ی یەپەسە ڕایگەیاند ، کە لە ئامەد لەدژی ئۆتۆمبیلێک کە یاریدەدەری سەرۆکی پارتی نەژادپەرەستی مەهەپەی تێدابوو، چالاکی چەکدراییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " تیمی وڵام دانەوەی شەهید خەمگین ڕۆژی یەپەسە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' لە ئامەد لەدژی یاری دەدەری سەرۆکی پارتی فاشیستی مەهەپە شەوکەت توبڕاک و ئەکرەم زازا ئوغلو چالاکی چەکدارییان ئەنجامداوە."
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ڕۆژی ١٠ی نیسان لە ئێوارەی دووشەممە لە کاتژێر ٢١:٢٤ خولەک لە ناوچەی پەیاسی ئامەد لە کۆڵانی قازیلەر ، ئەو ئۆتۆمبیلەی کە شەوکەت تۆپراک و ئەکرەم زازائۆغڵووی تێدابوو لەلایەن تینەکەی ئێمەوە کرایە ئامانج".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە توولەی هەموو ئەو زولم و تاوانانەی ئاکەپە و مەهەپە کە لە گەلی کوردی دەکات دەسێنرێتەوە و وترا، " لەسەر ئەم بنەگەیە ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابوور کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی داگیرکەران دەستیان پێکردووە . مێژوو دووبارە دەبێتەوە چۆن بە سەرشۆری جاری پێشوو لە زاپ هەڵهاتن ئەمجارەش تێک بشکێن و سەرشۆڕانەتر لە مەتینا، ئاڤاشی و زاپ بە هەڵمەتی شۆرشگێری گەریلاکانی ئازادی تێکبشکێن ."
ک-ش