لە زوریخ و هیلدسهایم بە مەشخەڵ یادی ڤیان سۆران کرایەوە

بە پێشەنگایەتی تێکۆژن لە زوریخ رێپێوانێک بە مەشخەڵ سازکرا.

لە رێپێوانەکەدا کە بە دروشمی "ئاگری ڤیان سۆران ئاگری رێبەر ئاپۆیە" بەڕێوەچوو، یادی ڤیان سۆران کە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاگری لە جەستەی بەردابوو، بەرزراگیرا.

گەنجان پلاکارد بە نوسراوی "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان"یان بەرزکردەوە و هاوکات وەیسی تاش و محەمەد ئاکاریشیان بە بیرهێنایەوە.

هیلدسهایم       

تێکۆژن دوێنێ لە هانۆڤەریش لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ساری هیلدسهایم خۆپیشاندانێکی سازکرد.

لە چالاکییەکەدا بۆ تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری دژوار لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەواز راگەیەندرا. هەروەها یادی ئەو ژنانە کرایەوە کە لە تێکۆشان لە دژی فاشیزمدا ژیانیان لەدەستداوە.

هـ . ب