عومەر ئۆجالان: تا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت ئێشکرگییەکەمان بەردەوام دەبێت
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپەی ڕحا وتی، تا کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوام دەبن لە چالاکیی ئێشکگرییان.
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپەی ڕحا وتی، تا کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوام دەبن لە چالاکیی ئێشکگرییان.
عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری ڕحا ڕایگەیاند، هەفتەی ٢ جار داوای چاوپێکەوتنیان کردووە و تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی دادی تورکیاوە وەڵامیتان نەدراوەتەوە. ئۆجالان ڕاشیگەیاند، پێداگر دەبن بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت.
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری ڕحای پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بە چالاکیی ئێشکگرییان لەبەردەم وەزارەتی داد بۆ کۆتاهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ڕایگەیاند، گۆشەگیریی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە قورستر و توندتر کراوە.
عومەر ئۆجەلان، وتیشی: "سەرچاوەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، ئاڵۆزییەکانی ناو کۆمەڵگا، سیاسەتی سڕینەوە و مردنە، کە لە ئیمرالییەوە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستیپێکردووە. ئێمە دەزانین لە ساڵی ٢٠١٥ەوە گۆشەگیرییەکی زۆر سەخت لە ئارادایە و ماوەی ٢١ مانگە هیچ چاوپێکەوتنێک ئەنجام نەدراوە. ئێمە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا رێپێوانی بەرەو گەملیک و ٢٠ ڕۆژ پێش ئێستاش بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی لە ئیمرالی لە ئەدەنە و ئێلح گردبونەوەیەکمان ئەنجامدا. ئێمە لە زۆر شوێن کاری دیپلۆماسیمان ئەنجام داوە. لە ئەوروپا کار و خەبات بەڕێوەچوون. لە ئەنجامی ئەم کار و سەردانانە و لەبارەی سەردانەکەی سی پی تی بۆ ئیمرالی لە نێوان ٢٠-٢٩ی ئەیلولدا بارودۆخێکی ناڕوون دەرکەوت. لە ئەنجامی داواکارییەکان و سەردانەکانماندا، بە لێدوانەکانی نوسینگەی یاسای ئاسرین لەبارەی ئەوەوە، کە ئایا سی پی تی لە ئیمراڵی کۆبونەوەیەکی ئەنجامداوە یان نا، نیگەرانیمان بۆ دروستبوون. لەبەر ئەوەی هەموو ئەمانە بوونە بابەتی گفتوگۆ، هەدەپە بڕیاری دا لە بەردەم وەزارەتی داد چالاکیی 'ئێشکگری بۆ دادپەروەری' ئەنجام بدات. لە ناو دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی، ئەنجومەنی پارتی و فراکسیۆنەکەمان لە پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە کرا. تا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت و ئەنجام بەدەست نەهێنرێت و ئەو داخوازییە ڕەوا و دیموکراسییانە پەسەند نەکرێن، چالاکیی ئێشکگریمان بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت.
لەو نێوانەدا بێ یاسایییەکی گەورە هەیە
عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند، پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ گەلی کورد گرنگیی خۆی هەیە و وتی: "هیوای کۆمەڵگاکان ئەوەیە پێکەوە بژین. بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو گۆشەگیرییە بشکێنین ئێمە لە چالاکیەکانمان بەردەوام دەبین. لێرە دا ئامانجمان ئەوەیە، کە ئەنجام بەدەست بهێنین. لە هیچ شوێنێکی جیهاندا یاساشکێنی و بێ مافی و هەڕەمەکیی لەمجۆرە بوونی نییە. لە ئێستادا لە ئیمرالی نە یاساکانی تورکیا و نە یاسا نێونەتەوەییەکان کاریان پێ ناکارێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان تا ئەو کاتەی ئەم بێ یاساییە کۆتایی پێ دێت".
دەمانەوێت لە ئیمراڵیەوە زانیاری بەدەست بهێنین
ئۆجەلان ڕاشیگەیاند، هەم وەک بنەماڵە و هەم وەک پەرلەمانتارێک بەردەوام داوای چاوپێکەوتن دەکەین و وتیشی، نیگەرانن لە دۆخی تەندروستی و سەلامەتی و ئاسایش و پارێزراوبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. عومەر ئۆجەلان لە بەردەوامی وتەکانیدا ئەوەشی وت: "ئێمە لە ڕووی تەکنیکییەوە لە زۆر لایەنی یاسایەوە تێکدەکۆشین. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پەرلەمانتارەکانمان داوا و سکاڵا پێشکەش دەکەن. هیچ وەڵامێکی ئەرێنی یان نەرێنییان نادرێتەوە.. من هەفتەیەک دوو جار داوای چاوپێکەوتن دەکەم بەڵام هیچ وڵامێک نادەنەوە. ئێمە سوور دەبین لە داواکانمان بۆ چاوپێکەوتن. ڕێگای ڕزگاربوون لە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە هەوڵی دروستکردنی سیستەمیکی پیسی وێرانکار دەدەن، ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکانە لەگەڵ ئیمرالی. دەبێت بەڕێز ئۆجالان بتوانێت بیروبۆچوونەکانی خۆی بۆ هەموو جەماوەر و ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە. هاوکات دەمانەوێت زانیاری لەبارەی سەلامەتی و تەندروستی و ئاسایشیانەوە بەدەست بهێنین".
ژ.ت