ئاسایشی سلێمانی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات ( ANF) دەستگیر دەکات
هێزەکانی ئاسایش لە شەوی ڕابردووەوە ڕۆژنامەنووس ‘ڕێباز حەسەن’ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات-یان لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە و تائێستاش ئازاد نەکراوە.
هێزەکانی ئاسایش لە شەوی ڕابردووەوە ڕۆژنامەنووس ‘ڕێباز حەسەن’ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات-یان لە شاری سلێمانی دەستگیرکردووە و تائێستاش ئازاد نەکراوە.
شەوی ڕابردوو ‘ڕێباز حەسەن’ بەمەبەستی ڕووماڵکردنی ڕێپێوانێک دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک چووەتە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.
تاوەکو ئێستا ڕێباز حەسەن ئازاد نەکراوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی و هۆکاری دەستگیرکردنەکەیەوە نییە.
ک-ش