ئاشکرابوو کە پاسەوانێکی کەمپی پەنابەران سیخوڕی میتە
ئاشکرا بوو کە عارف.ئەی کە کارمەندی ئەمنی و پاسەوانی کەمپی پەنابەرانە لە شاری گرێڤینبرۆیچی ئەڵمانیا سیخوڕی میتە.
ئاشکرا بوو کە عارف.ئەی کە کارمەندی ئەمنی و پاسەوانی کەمپی پەنابەرانە لە شاری گرێڤینبرۆیچی ئەڵمانیا سیخوڕی میتە.
لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی فرانکفۆرتەر روندشاودا هەواڵێک لەسەر کاری سیخوڕی میتی دەوڵەتی تورک لە ئەڵمانیا بڵاوکراوەتەوە. لە هەواڵەکەدا بە واژۆی ئەرکان پەهلیڤان ئامادەکراوە، ئاماژە بەوەدراوە کە کۆنسوڵخانەی دۆسێلدۆرف شوێنێکی سەرەکیە لە ناو تۆڕی سیخوڕیدا و ئەوە خراوەتەروو کە زانیاری هەشت پەنابەری دژبەری رژێمی ئەردۆغان لە رێگەی کونسوڵخانەکەوە رەوانەی ئەنقەرە کراون.
بە گوێرەی وردەکارییەکانی رووداوی سیخوڕی کە ئێمە بەدەستمان هێناون، ئاشکرا بوو کە سیخوڕی میت عارف . ئەی کە لە کەمپی پەنابەرانی ناوچەی گرێڤێنبرۆیچ کارمەندی ئەمنی و پاسەوانە زانیارییەکانی گەیاندووەتە کونسوڵخانەی تورک لە دۆسێلدۆرف.
زانیاری پەنابەرانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کردووە
دوای سەردانی عارف ئەی بۆ کونسوڵخانە بەڵگەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئەنقەرە کراون. ژمارەی تەلەفون و ناسنامەی عارف . ئەی لە تورکیا و هەروەها ژمارە و زانیارییە تایبەتەکانی ٨ کەسی بەرهەڵستکاری دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەناو بەڵگەکاندان. بە گوێرەی بەڵگەکە کە ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئامادە کراوە دەردەکەوێت کە عارف. ئەی سیخوڕی میتە و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تا ئێستا لە کۆمپانیایەکی ئەمنیدا کار دەکات کە لە ویلایەتی رەین وێستفالیای باکوری ئەڵمانیایە.
لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار بەڵگە ئاشکرا بوون کە کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانی دەوڵەتی تورک لە ئەڵمانیا وەک لقی میت کاردەکەن. بەپێی خەمڵاندنەکان ٦ هەزار سیخوڕی میت لە ئەڵمانیا بوونیان هەیە. ئەو لێپرسینەوانەشی لەگەڵیاندا دەکرێت تەنیا رواڵەتیە و هیچ گرنگییەکی نییە.
مەلاکانیش سیخوڕیان بۆ کونسوڵخانە کردووە
سەرباری ئەوەی کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەڵمانیا زۆر جار باسیان لەوەکردووە کە ئامادەکاری هەوڵی تیرۆرکردن لە دژی سیاسەتمەدارانی کورد و کەسانی بەرهەڵەستکاری دەوڵەت کراوە، ئەڵمانیا چاوی بەسەر کردەوەکانی میتدا نوقاندووە.
هـ . ب