یەکینەکانی تۆڵە لەدژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا
دەگەهە و دەگەهە – هە لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی زیندانەکان لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا.
دەگەهە و دەگەهە – هە لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی زیندانەکان لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەی بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێر (دەگەهە) و بزوتنەوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێر (دەگەهە – هە) لە دژی گۆشەگیری قوڕسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکان، چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکان لە کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ لەدژی پۆلیسی تورک و چەتەکانی کە تریاک دەفرۆشن چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەدا، ٧ی کانونی یەکەم لە ناوچەی کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ لە گەڕەکی کاناریا لەدژی پۆلیسی تورک بە بۆمبی دەنگی و فیشەکی هەوایی چالاکیان ئەنجامدا، دوای چالاکیەکە ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و تیمی تایبەت بۆ ناوچەکە رەوانەکران و ناوچەکە گەمارۆدرا، بەڵام یەکینەکانمان بە زیان لەناوچەکە دوورکەوتنەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا کە ٩ی کانونی یەکەم لە کوچوکچەکمەجە، یەکینەکاینا لەدژی چەتەکان کە تریاک دەفرۆشین چالاکیان ئەنجامداوە و هۆشداریان بە چەتەکان داوە.
ف.ق