ئەمڕۆ چوارەم رۆژی رێپێوانی درێژمەودایە لە فەرەنسا

لە فەرەنسا، رێپێوانی درێژمەودا کە لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا رێکخراوە، بەردەوامە. ئەمڕۆ چوارەم رۆژی رێپێوانەکەیە.

'رێپێوانی ئازادی' بەپێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و تێکۆ-ژن لە شاری سیێرێنزی فەرەنسا دەستیپێکردوە.

چالاکوانەکان بۆ ئەوە بەشداری لە رێپێوانی سەرەکی ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بکەن، روویان کردوەتە ستراسبورگ. رۆژی چوارەمی رێپێوانەکەی لە بێرگهەیم دەستیپێکرد.

لە سێ رۆژی رابردوودا هەندێک جار فاشیستەکان هێرشیان کرد، هەندێک جاریش پۆلی ئاستەنگی لەبەردەم بەشداربووانی رێپێوانەکەدا سازکرد. پۆلیسەکان هەوڵیاندا کە رێپێوانی درێژمەودا هەڵبوەشێننەوە.

رێپێوانەکە بە بەشداری گەنجان لە چەندین وڵاتی ئەوروپاوە ئئەنجام دەدرێت. لە رێپێوانەکەدا کە بەسەدان کەس بەشداریان تێدا کردووە، ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکراونەتەوە.

هەروەها چالاکوانەکان لە رێپێوانەکەدا بڵاوکراوە بە داواکاری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخەنە ناو سندوقی پۆستە لە ناوچەکە. بەشداربووانی رێپێوانەکە ئەمڕۆ خۆیان دەگەیەننە شاری سیلیستات.

هـ .ب