ئەمریکا سزا بەسەر دەوڵەتی تورکدا دەسەپێنێت

بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری ئیس-٤٠٠ی ڕوسی، دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیاری سزادانی تورکیای واژۆ کرد.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ رایگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری تایبەت بە سەپاندنی سزا بەسەر دەوڵەتی تورکدا واژۆ کردووە لە بەرامبەر كڕینی موشەكی ئێس-٤٠٠ی ڕوسی.

 بەو پێیەش ترامپ واژۆی لەسەر پێشنیازەكانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە كە كۆمەڵێك سزان دژ بە توركیا، بەڵام نەزانراوە کە جۆرەکانی سزاکە چین.

سزاكانی دژ بە توركیا بەگوێرەی یاسای كاتسا (CAATSA) دەبێت كە بریتییە لە “ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی ئەمریكا لەرێگەی سزادانەوە”.

ف.ق