ئەندامانی ئەدەگەبە بانگەوازیان بۆ کەمپەینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' بڵاوکردەوە

ئەندامانی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ئەدەگەبە / ADGB) داوای بەشداریکردنیان لە کەمپەینێکدا کرد بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە پلانی بەڕێوچوونی دانراوە.

زۆرێک لە ئەندامانی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ئەدەگەبە / ADGB) داوایانکرد بەشداری لە هەموو رێپێوانەکان بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن، کە لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیەدا ٢٤ ساڵە زیندانی و گۆشەگیریی قورسی لەسەرە و ڕێپێوانەکان بە دروشمی ‘هەر ئێستا ئازادی بۆ ئۆجالان’ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا و چەندین ناوەندی دیکەی ئەوروپا بەڕێوەدەچن.

بانگەوازی ئەندامانی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ئەدەگەبە / ADGB) بە ڤیدیۆ بڵاوکرایەوە و ڕایانگەیاند، لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا یاسای دوژمنکارانە لە دژی زیندانیانی سیاسی بەڕێوەدەچێت و داوایانکرد، مانگی شوبات بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری و نادادی و پێشێلکاریەکان، هاوار بۆ ئازادی رێکدەخرێت.

 'با هەموو شۆڕشگێڕان و دیموکراتەکان و نیشتیمانپەروەران...'

‘بۆ ئیدانەکردنی یاسای دوژمنایەتی، کە لە کەسایەتیی ئەودا لە دژی زیندانیانی تر بەڕێوەدەچێت'

‘ئازادییان زۆر گرنگە’

‘ئێمە لە حیزبی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى سۆسیالیزم (سەیەکەپە / SYKP) لە دڵەوە بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەین’

 ‘هەم لە میدا و هەم لە شەقامەکاندا بەشداری کەمپینەکە ببن’

‘گۆشەگیری تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی، من بە دڵ پشتگیری لە کەمپەینەکە دەکەم’

‘بانگەوازمان ئەوەیە، کە پشتگیری لە کەمپینەکە بکرێت’

‘ئێمە بە تێکۆشانێکی هاوبەش گۆشەگیری لەناودەبەین’

‘بچوک و گەورەی گەلی کورد هەموویان بە یەکجار دەڵێن، ‘ئیرادەی منە’

‘بانگەوازی من ئەوەیە، کە خاوەنداری و پشتیوانی لە چالاکی بکرێت’

‘ئێمە داوا و بانگەوازمان بۆ هەموو خزمانی زیندانیانە’

‘داوا لە هەموو پێکهاتە و لایەنە کۆمەڵایەتیەکان دەکەم پشتگیری لە کەمپینەکە بکەن’

 ‘دەبێت ئیدی عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت’

‘ئەگەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بەردەنگێک هەبێت ئەوە ئەو بەردەنگە عەبدوڵا ئۆجالانە’

‘لە دژی سیاسەتی ناچارسەرکردن، چارەسەری ئەوەیە، کە عەبدوڵا ئۆجالان باسی دەکات’

ژ.ت