ئەندامێکی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە لە ئیزمیر دەستگیرکرا

سەرحەد ئیرلان ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی ئیزمیر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.

سەرحەد ئیرلان ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) دەستگیرکرا. ئیرلان لە قاوەخانەیەک لەگەڵ هاوڕێکانی دا لە کۆناک ئالسانجاک دانیشتبوو و لەو کاتەدا هێزە ئەمنییەکان چوونە قاوەخانەکە و دەستگیریان کرد.

سەرباری ئەوەى هۆکاری دەستگیرکردنی ئیرلان تا ئێستاش روونە نەکراوەتەوە، بەڵام پۆلیس ئیرلانی برد بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیزمیر.

ژ.ت