ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا سزادانی تورکیای پەسەند کرد
لە دوای ئەوەى ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سزادانی تورکیای بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی مووشەکیی ئێس – ٤٠٠ەوە پەسەند کرد، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاش سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا پەسەند کرد.
لە دوای ئەوەى ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سزادانی تورکیای بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی مووشەکیی ئێس – ٤٠٠ەوە پەسەند کرد، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاش سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا پەسەند کرد.
پرۆژە پێشنیازی سەپاندنی سزاکان لە چوارچێوەی (کاتسا - CATSAA) لە دژی تورکیا لە ئەنجومەنی پیران بە زۆرینەى زیاتر لە دەنگی ٢ لەسەر ٣ی سیناتۆرەکان واتە بە دەنگی ٨٤ سیناتۆر پەسەند کراوە.
بۆ ڤیتۆکردن یان پەسەندکردنی پرۆژە پێشنیازی سزاکانی سەر تورکیا لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاوە، کە ٢٠ کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی دێت، ١٠ رۆژ دەرفەتی لە بەردەمدایە.
پرۆژە یاسای پێشنیازی سزادانی تورکیا، بە ناوی یاسای کاریگەری دانان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی (NDAA)ەوە ئامادە و پەسەند کراوە.
رۆژێک لەوە پێشیش پرۆژە پێشنیازی سزادانی تورکیا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرابوو.
هاوکات بەپێی ماڵپەڕی بلۆمبێرگ، ترامپ بڕیاری سزادانی تورکیا، کە لەلایەن مایک پۆمیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێشنیازکرابوو، ئیمزا کردووە.
هەروەها چەند سەرچاوەیەکیش بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، سزاکان بە سەر کەرتی پیشەسازیی سەربازیی تورک، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک و خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورک دا دەسەپێنرێن.
ژ.ت