ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە مێرسین
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی و هەڵکوتانە سەر ماڵان دا لە مێرسین چەندین کەس دەستگیرکران.
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی و هەڵکوتانە سەر ماڵان دا لە مێرسین چەندین کەس دەستگیرکران.
لە مێرسین و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەى داواکاری گشتی دا بە تۆمەتی "ئامادەکاری بۆ چالاکی" بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٥٢ کەس دەرکرا.
پۆلیسی تورکیش بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، ئەم بەیانییە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان. پۆلیس لە هەڵکوتانەکەیاندا دەرگای چەندین خانووی هاووڵاتییانیان شکاند و کەلوپەلی ناو ماڵەکانیشیان تێکوپێک دا.
پۆلیس لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا چەندین کەسی دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییەکان دەستگیرکراوەکان بردراون بۆ بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی مێرسین.
ژ.ت