ئەو ڕۆژنامەنووسەی یۆنان ڕادەستی تورکیای کرد زیندانیکرا

ڕۆژنامەنووس موراد ڤەریم، کە یۆنانی ڕادەستی تورکیای کرد، زیندانیکرا.

ڕۆژنامەنووس موراد ڤەریم، کە بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ڕێکخستن" لە مێردین بە ٤ ساڵ زیندانیکردن سزا درابوو. ئەو ڕۆژنامەنووسە بۆ پەنابەری ڕووی لە یۆنان کردبوو، بەڵام یونان ڕادەستی دەوڵەتی تورکی کرد و دەوڵەتی تورکیش زیندانیکرد.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڤەریم لەلایەن یونانەوە ڕادەستی تورکیا کرا. ڤەریم جارێکی دیکە لەسەر سنووری تورکیا دەستگیرکرا و بە پاساوی ئەوەی بڕیاری زیندانیکردنی هەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕەوانەی زیندانی جۆری ئێف لە ئەدیرنە کرا.

دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووس موراد ڤەریم بەهۆی ٢ دۆزی جیاوازەوە، کە لە دژی کراونەتەوە، بەردەوام دەبێت.

ژ.ت