فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری ئێلحی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێف لە ئیمراڵی، پرسیاری لە بەکر بۆزداغ وەزیری داد کرد.
لە پرۆژە پرسیارەکەدا هاتووە، داواکاریی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەسەر بنەمای "سزای دیسپلینی" و "قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن" ڕێگریی لێدەکرێت و لە بارەی عومەری خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم، کە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە هەمان زینداندان ئەم پرسیاران کران:
* "ئایا هیچ شرۆڤە و لێکدانەوەیەک بۆ قەدەغەکردنی "سزای دیسپلینی" سەر بەڕێز ئۆجالان هەیە، کە ماوەی زیاتر لە ٢١ مانگە هیچ هەواڵێکی نییە و هەموو کەناڵە پەیوەندیەکانی لێ گیراون، کە بۆ زیندانییەکانی دیکە بەرکار و رێگەپێدراوە؟
* هۆکاری 'سزایی دیسیپلین' چییە، کە بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرمدا سەپێنراوە؟
* بۆچی زانیاریی پەیوەندیدار لەبارەی هۆکار و مێژوو و کاتی سزای دیسیپلینی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر بە پارێزەران نادرێت.
* بنەمای یاسایی ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنی بەڕێزان عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیدەری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکانیان چییە؟
* هۆکاری پێداگریکردن لەو سەپاندنانە و پێشێلکردنی ماددەکانی قەدەغەی ئەشکەنجەی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا، بۆ چی دەگەڕێتەوە؟".
ژ.ت