ئیلینۆرا بۆناکۆرسی: عەبدوڵا ئۆجالان حەقیقەتە، دەبێت بۆ ئازادی ئەو تێبکۆشیین

سەرۆکی کۆمەڵەی فۆنتی دی پەیس ئیتاڵی، ئیلینۆرا بۆناکۆرسی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی وەک یاساشكێنییەکی مەترسیدار هەڵسەنگاند و وتی: "لە جیهاندا لە نمونەی ئەم گۆشەگیرییە نییە. عەبدوڵا ئۆجالان حەقیقەتە، دەبێت بۆ ئازادی ئەو تێبکۆشیین."

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە لە ژێر سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵیدایە، بە سەختکردنی گۆشەگیری ٤٤ مانگە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نییە. بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی چالاکی ئەنجام دەدرێت، هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بە ساڵێکی پڕ لە چالاکییەوە یەکەم ساڵی خۆی تێپەڕکرد، هاوکات هەڵمەتەکە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی پشتگیرییەکی بەرفراوانی لێکرا.

ئیلینۆرا بۆناکۆرسی سەرۆکی کۆمەڵەی فۆنتی دی پەیس (Fonti di Pace) ئیتاڵی یەكێکە لەو کەسانەی پشتگیری لە هەڵمەتەکە کردووە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و ئاماژەی بەوەدا هەمووان بەرپرسن لە گۆشەگیری نایاسایی ئیمراڵی کە هاوشێوەی نییە لە جیهاندا. پێویستە ئیتاڵیا بەرپرسیارێتی خۆی لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی پیشانبدات.

'بێدەنگی ئەوروپا لە پێناو پاراستی بەرژوەندییەکانێتی'

بۆناکۆرسی لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا ئەوان وەک کۆمەڵەکەی خۆیان لە هەموو جێگە و کاتێکدا لە دژی گۆشەگیری چالاک بوون و وتی: "گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان سیستەمێکی ترسناکە. هەرچەندە ئێمە وەک گەل ناڕەزایەتی لە دژی ئەو سیستەمە پیشان دەدەین، بەڵام دامەزراوەکانی ئەوروپا بێدەنگی هەڵدەبژێرن. هۆکاری ئەم بێدەنگییەش ئەوەیە نایانەوێت زیان بەر پەیوەندییەکانی خۆیان و ئەردۆغان بکەوێت."

لە بەردەامی قسەکانیدا بۆناکۆرسی سەرنجی خستەسەر گرنگی پارادایمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسەکانی مرۆڤایەتی. جەختی لەوەش کردەوە وەک کۆمەڵەکەیان پارێزگاری لەو پارادایمانە دەکەن.

'دەبێت بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێبکۆشین'

لە کۆتاییدا بۆناکۆرسی جەختی لەوەکردەوە دەبێت لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان بۆ شکاندی گۆشەگیری ئیمراڵی بکرێت و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "عەبدوڵا ئۆجالان ڕاستییەکەیە. ئەوەی پێشکەشی دەکات بناغەی حەقیقەت و بەهایی کۆمەڵایەتییە. ناتوانین نکۆڵی لەو حەقیقەت و ڕاستییە بکەین. ناشتوانین بەرامبەر ئەو ناحەقییەی بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەگوزرەێت بێدەنگ بین. بۆیە لە پێناو حەقیقەت و ڕاستی دەبێت تێبکۆشین."