ئیمسەیتئۆغڵو: تەرمەکان لە گۆڕستانی بێکەسان بە خاک دەسپێرن
سوبحی ئیمسەیتئۆغڵو کە نەیتوانیوە چارەنووسی کەسوکارەکەی کە لە بومەلەرزەدا رزگاری بووە بزانێت، باسی لەوەکرد، کە بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکان تەرمەکان لە گۆڕستانی بێکەسان بە خاکدەسپێرن.
سوبحی ئیمسەیتئۆغڵو کە نەیتوانیوە چارەنووسی کەسوکارەکەی کە لە بومەلەرزەدا رزگاری بووە بزانێت، باسی لەوەکرد، کە بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکان تەرمەکان لە گۆڕستانی بێکەسان بە خاکدەسپێرن.
لە گەڕەکی ئارموتلوی هاتای ١١ رۆژە دەوڵەت و دەسەڵاتداری هیچ پێداویستییەکی سەرەکیان دابین نەکردووە و بنەماڵەکان هەوڵ دەدەن تەرمی کەسوکاریان وەربگرنەوە. یەک لە دانیشتوانی گەڕەکەکە سوبحی ئیمسەیتئۆغڵو باسی لەوەکرد نەک گەل، بەڵکوو لێرە دەوڵەت لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندا ماوەتەوە.
ئیمسەیتئۆغڵو کە لە بومەلەرزەکەدا ماڵەکەیان لە شەقامی سۆگوتلوی شەقامی تورونچلو وێران بووە، باسی لەوەکرد کە هەموو منداڵی ئەو لەگەڵ خانووەکەیان وێران بووە. ئیمسەتئۆغڵو لە بومەلەرزەکەدا کچە تەمەن سێ ساڵەکەی، بنەماڵە و دراوسێکانی رزگارکردووە، باسی لەوەکرد کە ئەگەر هاوکارییان زوو پێبگەیەشتایە زۆر کەس رزگاردەکران. ئیمسەتئۆغڵو رایەگیاند، "ئەو کەسانەی نەمدەناسین، بۆ رزگارکردنیان لە ژێر خانووە رووخاوەکان بانگیان کردم. نەمدەتوانی بەتەنیا ئەو داروپەردووانە لاببەم. چاوەڕێم کرد، وابیرم دەکردەوە کە دەوڵەت بە هەموو جۆرێک هاوکاریمان دەکات، بەڵام دوانیوەڕۆ بینیم کە نە دەوڵەت و نە هیچ دامەزراوەیەکی دەوڵەت نەهاتن.
ئیمسەیتئۆغڵو باسی لەوەکرد کە لەو گەڕەکانەی کە هەرگیز ئافاد نەهاتووە، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لەلایەن خۆبەخشان و کرێکارانی کانە بەردەکانەوە ئەنجام دراوە. باسی لەوەشکرد کە ئافاد نەک هەر بۆ هاوکاری نەهاتووە بەڵکوو ئەو ئامێرانەشیان دەستبەسەردا گرتووە کە بە پارە هێنابوویانن و وتی، "ئەو هاوکاریانەی کە خزم و کەسوکارەکانمان و رێکخراوەکانی عەلەوی لە دەرەوە ناردبوویانن بە پاساوی دۆخی نایاسایی دەستیان بەسەردا گیرا. تورک تلیکۆم لەو قۆناغەدا تێکچوو. تەرمەکانمان لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخاوەکاندابوون، من هەوڵم دەدا پەیوەندییان پێوەبکەم بەڵام پسوڵەم بۆ دەهاتەوە.
ئیمسەیتئۆغڵو دەستنیسانی کرد کە نەیتوانیوە چارەنوسی خزمی خۆی بە ناوی لوتفیە ئیمسەتئۆغڵو کە بە زیندوویی رزگار کرد بزانێت و وتی، "ئەویان بردە نەخۆشخانەی دەفنە و دواتر رەوانەی شوێنی تر کرابوو، بەڵام ئێمە نازانین کە ئەو لە چ نەخۆشخانەیەکە. هیچ تۆمارێک بوونی نییە، ماوەی ١٠ رۆژە ئێمە هەوڵ دەدەین، شار بە شار، نەخۆشخانە بە نەخۆشخانە دەگەڕێین بۆ ئەوەی بیدۆزینەوە".
ئیمسەیتئۆغڵو ئەوەشی خستەڕوو کە زۆرینەی تەرمەکان بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکان بە خاکسپێردراون و وتی، "تەرمەکان کە ٣ رۆژ لە سە شۆستەکان ماونەتەوە بردراون بۆ گۆڕستانی بەکۆمەڵ لە نارلیجای سەر رێگەی رەیحانلی. لەبەر ئەوەی تۆمار ناکرێن تەرمەکان نادۆزرێنەوە. لەبەر ئەوەی ناسنامەکانیش دەستنیشان نەکراون. کاتێک لەوێ لە پۆلیسمان پرسی وتیان، دوای ٥-٦ مانگ لەسەر ماڵپەڕی والیگەری لیستی ناسنامەکان ئاشکرا دەکرێن. ناوی ئەو تەرمانە دوای ٥-٦ مانگ ئاشکرا دەکرێن".
ئیمسەیتئۆغڵو ئەوەسی خستەڕوو کە ئەوان عەلەوین، لەبەردەم مردندا جێهێڵراون و وتی، "ئێمە بە تەنیا هێڵراینەوە. لەچوار رۆژی یەکەمدا دەنگ لە ژێر داروپەردووەکانەوە دەهات بەڵام کەرەستە بوونی نەبوو. دوای ئەوەی کەرستە هاتن ئیتر دەنگ لە ژێر داروپەردووەکانەوە نەدەهات. هەموو هاوڕێکانم لێرەبوون. ئەستەمە من ئەوە لەبیر بکەم. رێگە نادەم منداڵە تەمەن سێ ساڵەکەشم لەبیری بکات".
هـ . ب