زیاتر لە ١٥٠ چالاکوانی ئینتەرناسیۆنالیستی وڵاتانی جیاواز بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگەدا لە شاری جنێفی سویسرا کۆنفڕانسێک ئەنجام دەدەن و دواتریش ڕیپێوانیک ئەنجام دەدەن.
ئەو گەنجامە بە پلەی یەکەم هاوڵاتی وڵاتەکانی، ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا و پورتوگال و سویسرا و ئینگلتەرا ن و ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەس دەست بە ڕێپێوانەکەیان دەکەن.
نورا مێرینۆ، ئەندامی سەنتەری ژنۆلۆژی و کۆمیتەی ئامادەکاری ئینتەرناسیۆنالیست لۆنگ مارچ، سەبارەت بە ڕێپێوانەکە ڕاگەیاند، ڕێپێوانی ئینتەرناسیۆنالیست بۆ حەوتەمین جار بەڕێوەدەچێت، ناڕەزایەتیەکەی ئەمجارەشیان لە یادی ١٠٠ ساڵەی دابەشکردنی چواری کوردستانە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.
مێرینۆ ڕونیکردەوە، لە کۆنفرانسەکەدا بە ئامادەبونی پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ باس لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ ژنان و گۆشەگیرکردنی لە ئیمرالی دەکەن.
ف.ق