ئینتەرناسیۆنالیستەکان داوای هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە دەکەن
ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە رێپێوانە درێژ مەدواکەیاندا بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داوایانکرد، پشتگیری و هاکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە زیاتر و بەهێزتر بکرێت.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە رێپێوانە درێژ مەدواکەیاندا بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داوایانکرد، پشتگیری و هاکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە زیاتر و بەهێزتر بکرێت.
لە سویسرا ڕێپێوانی درێژمەودای ئینتەرناسیۆنالیستی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. ٣هەمین رۆژی ڕێپێوانەکە لە شاری بێرنەوە دەستیپێکرد.
پێش دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە، ئینتەرناسیۆنالیستەکان خولەکێک ڕێزگرتنیان بۆ یادی قوربانیانی بوومەلەرزەکە ئەنجامدا. پاشان بەیاننامەیەک خوێندرایەوە و سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کوردستان کرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تا ئێستا هەزاران کەس لە ژێر داروپەردوی بیناکاندان و ئاماژەیان بە ڕێگرییەکانی دەوڵەتی تورک کرد، کە ریگا نادات هاوکارییەکانی گەل بە لێقەوماوان بگات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "داوا لە شۆڕشگێڕان و دیموکراتخوازانی هەموو جیهان دەکەین کە پشتگیری لە لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکەن و هاوکارییان بۆ کۆبکەنەوە".
ئینتەرناسیۆنالیستەکان ئەمڕۆ لە رێپێوانەکەیاندا ٢٥ کیلۆمەتر دەڕۆن و دەگەنە شاری بورگدۆرف.
ژ.ت