ڕێپێوانەکە کە لە ٥ی کانونی دووەمەوە لە فرانکفورت دەستیپێکرد، لەگەڵ دۆخی خراپی کەشوهەواو و قەدەغەی بەرانبەر ئاڵاکانی کوردان و پۆستەرەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانەوە، بە خۆشێکی گەورە بەردەوامە.
پۆلیسی ئەڵمان بەهۆی ئەوەی وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان لەسەر ئێلەکی چالاکوانان بوو، رێگریان لە ڕێپێوانەکە کرد و هەوڵیاندا وێنەکان بشارنەوە. چالاکوانان ناڕەزاییان پیشاندا.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوەندی کەلتوری دیموکراتیکی دارمستەید کۆبونەوە و لە کۆبونەوەیەکدا شیکردنەوەیان بۆ چالاکی ئەمڕۆ کرد.
بۆ ئەوەی چالاکیەکە بە شێوەیەکی تەندروست بەڕێوەبچێت ٨ گروپ پێکهێنران. بۆ هەر گرۆپێک وتەبێژێک دیاریکرا. هەموو ئێوارەیەک گرۆپەکان کۆدەبنەوە و کێشە و کەموکەرتەکان شیدەکەنەوە و هەوڵدەدەن کێشەکان چارەسەر بکەن.
لە رۆژی دووەمی ڕێپێوانەکەدا ژمارەی چالاکوانان زیادی کرد. بەم شیوەیەکی ژمارەی چالاکوانانی ئینتەرناسیۆنالیست لە کەتەلۆنیا، باسک، فەڕەنسا، سویسرا، بەلچیکا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، سکۆچیا، بەریتانیا، مۆراکۆ، دانیمارژ، بەڕازیل، مەکسیکا، کۆلۆمبیا، ئیکوادۆر، ئەمریکا، هۆڵەندا، چین، ئیرلەندا و ئەرمینیا گەیشتە ١٥٠ کەس.
چالاکوان بەرەوە شاری بینشیم دەچن. چالاکوانان کە دەیانەوێت دوای ٢٢ کیلۆمەتر بگەنە بینشیم، دوای ئەوەی شەویان تێپەڕاند بەرەو وانهایمی مانهایم بەڕێ دەکەون.
قۆناغەکانی بەردەم ڕێپێوانەکە:
٨ی شوبات (سێشەممە): بۆ وانهایم – مانهایم، بێریڤان و رۆناهی چالاکی یادکردنەوە.
٩ی شوبات (چوارشەممە): لودویگشافەن – باد دورخایم
١٠ی شوبات (پێنجشەممە): هامبۆرگ – ساربروکین
١١ی شوبات: هەینی) : ساربروکین، ئێوارە کۆنسێرت هەیە.
١٢ی شوبات: (شەممە): ستراسبۆرگ، ڕێپێوانی ناوەندی لەوێ ئەنجام دەدرێت.
ف.ق