ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە جنێف کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا

ئینتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە رێپێوانێک ئەنجام دەدەن لە جنێف کۆنفڕانسێکیان ئەنجامدا.

ئەمساڵ ' حەوتەمین رێپێوانی ئینتەرناسیۆنالیست – ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد' ٦ی شوبات لە شاری جنێفی سویسرا دەست پێ دەکات. چالاکوانانی ئینتەرناسیۆنالیست بەشداری دەکەن، لە جنێف کۆدەبنەوە. بەر لە رێپێوانەکە لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی غانجی مائسۆن ئینتەرناسیۆناڵ " ماڵی کەلتوری نێودەوڵەتی " لە شاری جنێف کۆنفرانسێک ئەنجامدرا.

' هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان سنورەکانی تێپەڕاند'

چالاکوانان و کوردستانیان کە بەشداری لە رێپێوانەکەدا دەکەن، بەشداریان لە کۆنفڕانسی ' عەبدوڵڵا ئۆجالان و گۆڕینی هێڵ' کرد. یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئە لە سەرەتای کۆنفڕانسەکەدا قسەی کرد و وتی، " رێبەر ئاپۆ و هێڵەکەی، سنورەکانی تێپەڕاند و لە هەموو جیهان بۆ گەلانی ژێردەستە پێشەنگایەتی دەکات. بەرلە ٢٥ ساڵ سیستمی کاپیتالیست ویستی کە رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادی کورد لەناوببات. بەڵام تێکۆشانی گەلی کورد و دۆستەکانیان پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پووچەڵ کردەوە."

لە بەشی سەرەای پیلانگێڕیەکەدا، ئینتەرناسیۆنالیستی ئیتاڵی ئوخیا بیروئیرۆ کۆنفڕانسەکەی بەڕێوە برد. لەم بەشەدا ئاسمین ئەنگین چالاکوانی تەژەکە – ئە سمینارێکی پێشکەش کرد و باسی لە قڕکردنی کورد لە مێژوودا کرد و ئاماژەی بە بارودۆخی دەرکەوتنی پەکەکە و جیاوازیەکەی لە راپەرینەکانی دیکە کرد.

لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسەکەدا لەسەر ناوی ' سیستمی ئیمڕالی و پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 'دا مەحمود شاکر پارێزەر و رافایەک رۆخ ئەندامی پلاتفۆرمی دژی گۆشەگیری نێودەوڵەتی و کارۆلینا ئیزابێللا ئاوبری قسەیان کرد.

ف.ق