ئینترناسیۆناڵیسته‌كان له‌ پێناو ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌شدارییان له‌ ئێشكگریدا كرد

ئینته‌رناسیۆناڵیسته‌كان ئێشكگری ئازیان له‌ ستراسبورگ وه‌رگرت و داوایان كرد رێبه‌ری گه‌لی كورد له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ ئازاد بكرێت.

كوردان و دۆستانیان له‌ ئه‌وروپا بۆ ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بۆ كۆتاییهێنان به‌ گۆشه‌گیری له‌ شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا ئێشكگریی ئازاد ده‌كه‌ن. ئێشكگریی له‌ ٢٥ی حوزه‌یراندا ١٠ ساڵ تێده‌په‌ڕێنێت.

له‌ گۆڕه‌پانی هاوبه‌شی نێوان ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، كۆمیته‌ی رێگری له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا ئێشكگری به‌رده‌وامه‌. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك گروپێك نۆره‌ی ئێشكگریی وه‌رده‌گرێت. له‌ هه‌فته‌ی ٥٢٣دا گروپێكی ئینته‌رناسیۆناڵیست چالاكی ئێشكگری وه‌رگرت.

ماتیاس كامێڵ باسی له‌وه‌كرد، كه‌ ئه‌و له‌ پاریسه‌وه‌ هاتووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌شداری ئێشكگرییه‌كه‌ی كردووه‌. كامێڵ باسی له‌وه‌كرد نیلسۆن ماندێلا وه‌ك عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی گه‌وره‌دابوو و دواتر به‌ هۆی گوشاری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ئازاد كرا. كامێڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هه‌مان شت ده‌كرێت بۆ ئۆجالانیش رووبدات.

نوام گیهاردیش باسی له‌وه‌كرد، بۆ پشتیوانی له‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان تێده‌كۆشن هاتووه‌ته‌ ستراسبورگ و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر یه‌كگرتنی گه‌لان كه‌ له‌ به‌رامبه‌ كۆلۆنیالیزم تێده‌كۆشن.