ژنانی کورد لە مۆسکۆ پیلانگێڕیان شەرمەزار کرد
ژنانی کورد لە مۆسکۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد و وتیان، " لە دەوری هێزەکانی گەریلا دەبینە بازنەیەک."
ژنانی کورد لە مۆسکۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد و وتیان، " لە دەوری هێزەکانی گەریلا دەبینە بازنەیەک."
ژنانی کورد لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەرانبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان شەرمەزار کرد.
لەسەر ناوی ئۆرگانیزاسیۆنی ژنانی کوردی ڤیان راگەیەنراوێک خوێندرایەوە. ئاسیا سڤک راگەیەنراوەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، پیلانگێڕی بە گۆشەگیری بەردەوامە.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە هێزە پیلانگێڕەکان لە چوارچێوەی سیستمی ئیمڕالیدا، لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەیەوێت تێکۆشانی ئازادی کورد و گەریلا لەناوببەن و وتی، " ئێمە لە دەوری گەریلاکان دەبینە بازنەیەک."
لە راگەیەنراوەکەدا بانگ لە هەموو شۆرشگێر، دیموکرات، ڕەنجدەر و ژنان و گەنجان لە کوردستان و تورکیاکرا کە لە بەرانبەر گۆشەگیری بوەستنەوە.
ف.ق