ژنانی پرشنگی خۆر کارگەیەک، ١٢ ئۆتۆمبێڵ و قولەیەکی پۆلیسیان سووتاند
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر رایگەیاند، لە ٢٣ و ٢٤ی نیساندا، ١٢ ئۆتۆمبێڵ، کارگەیەک و قولەیەکی پۆلیسیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر رایگەیاند، لە ٢٣ و ٢٤ی نیساندا، ١٢ ئۆتۆمبێڵ، کارگەیەک و قولەیەکی پۆلیسیان سووتاندووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە هێرشی داگیرکەری سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین کراوە و دەگوترێت، "لەدژی هێرشی داگیرکەری، لە ئەمرۆوە بەدواوە ئێمە لە چوار پارچەی کوردستان و تورکیا، چالاکیەکانمان فراوانتر دەکەین و پیشانی دۆست و دوژمنی دەدەین کە گەریلا بە تەنها نییە."
بەپێی راگەیەنراوەی دەستپێشخەریەکە، چالاکیەکان لەنێوان ٢٣ و ٢٤ی مانگ بەم شێوەیە ئەنجامدراون:
"لە یەشیلکۆی ئەستەنبوڵ ٣ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرز لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران. لە سیلیڤری ئەستەنبوڵ ٤ ئۆتۆمبێڵی نەژادپەرستەکان سووتێنران.
لە کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ ٥ ئۆتۆمبێڵی دڕندە و فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنران.
لە گەبزەی کۆجائەلی کارگەیەکی کەلوپەلی چێشتخانەی کارسازێکی ئاکەپە لەلایەن یەکینەکانی ئێمەوە سووتێنران و زیانێکی گەورەی مادی بەر کارگەکە کەوت.
لە بویوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ لەدژی پۆلیسی دەوڵەتی فاشیستی تورک چالاکی ئەنجامدرا. بە تەقەمەنی و مۆلۆتۆف زیانێکی گەورە بەر ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس کەوت و پۆلیسێک بریندار بوو. پۆلیسی تورک کە ترسابوون تەقەیان لە دەوروبەری خۆیان کرد و لەناو قولەکەیان هەڵهاتن. یەکینەکانمان دوای چالاکیەکە بە سەلامەتی لە هەرێمەکە دوور کەوتنەوە."
ف.ق