ژنانی پرشنگی خۆر پۆلیس، فاشیستان و کارگەیەکیان کردە ئامانج
دەسپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی گەریلا و ڕایانگەیاند لە ئامەد، ئیستانبوول، کۆجایلێ ١٣ ئۆتۆمبیل و کارگەیەکی فاشیستەکانیان سووتاندووە، لەدژی زرێپۆشێک چالاکی ئەنجامدرا.
دەسپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی گەریلا و ڕایانگەیاند لە ئامەد، ئیستانبوول، کۆجایلێ ١٣ ئۆتۆمبیل و کارگەیەکی فاشیستەکانیان سووتاندووە، لەدژی زرێپۆشێک چالاکی ئەنجامدرا.
لە راگەیەنراوەکەی ژنانی پرشنگی ڕۆژدا هاتووە، " ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ هەنگاوی " هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابوور" و سۆز دەدەین کە ئێمەش لە ناو شارەکاندا پەرە بە بەرخۆدانی ئەوان بدەین و هەموو کوردستان و تورکیا بکەینە ئاگر بۆیان."
دەسپێشخەرییەکە بانگەوازی لە ژنان و گەنجان و هەرکەسیک کرد کە بچنە ناو ڕیزەکانی گەریلا، لەناو شارەکان لە شوێنی خۆیان جێگەی خۆیان لە ناو ئەم بەرخۆدانەدا بگرن."
دەربارەی چالاکییەکان هاتووە:
ڕۆژی ٢٠ی نیسان لە گەڕەکی ٥ی نیسانی ئامەد لە دژی فاشیستێکی ئاکەپە کە بازەرگانی مادەی هۆشبەری دەکرد چالاکی ئەنجامدرا و بەکرێگیراوێک بە ناوی ' ئۆسۆ' بەسزای خیانەتەکانی گەیشت.
لە گەڕەکی شێخ شامیل-ی ئامەد لە دژی ماڵێک و کارگەیەک کە خەریکی بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون چالاکی ئەنجامدرا و ٢ کەس سزا دران.
لە گەڕەکی باگڤارر لە سەر ڕێگەی کۆنی ئامەد – فارقین لەدژی زرێپۆشێکی چالاکی ئەنجامدرا ، زرێپۆشەکە وەرگەڕا و ژمارەیەک کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
لە ئیستانبوول شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەکانی ئاکەپە کرایە ئامانج و ٧ ئۆتۆمبیل سووتا.
ڕۆژی ٢٧ی نیسان لە گەڕەکی بەیکۆزی ئیستانبوول ٦ ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنران.
لە دیلۆڤاسی کارگەیەکی فاشیستەکان سووتا."
ک-ش