ژنانی پرشنگی رۆژ لەدژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لەدژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری ئیمڕالی چالاکی ئەنجامدا.

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لەدژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدا.

دەستپێشخەریەکە لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " دەکەوینە ٢٤مین ساڵی پیلانگێڕی دڕندانە لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ئێمە وەک هەموو ساڵێک لەم رۆژە رەشانەدا گورز لە دەوڵەتی فاشیست، بکوژ و پیلانگێڕ دەدەین. رێگە نادەین ئارام ببن. پیلانگێڕیەکە بە تەنیا لەدژی رێبەرمان نییە، لەدژی هەموو گەلی کوردە. دەیانویست گەل لە هزری رێبەرتی دوور بخەنەوە، بەڵام نەیانتوانیەوە و ئێمە تێکۆشا بە ئازادی کوردستان دەگەیەنینە ئەنجام."

لەدژی پاسەوان و پۆلیس چالاکی ئەنجامدران

بەردەوامی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

" شەوی ٢٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠١:٢٠ یەکینەکانمان لەدژی شوێنی پاسەوانە فاشیستەکانی تورک بە تەقەمەنی دەستی و چەکی سوک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا پاسەوانێکی فاشیست بە قورسی بریندار بوو.

لە شەوی ٢٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢٢:٣٥دا یەکینەکانمان لە ناوچەی یەشیلکوی ئەستەنبوڵ لەدژی ئەندامانی هەواڵگری تورک کە ماوەیەکی زۆر بوو چاودێریان دەکرد، لە گۆڕەپانی دارستانی فلۆریا لەدژی ٢ میت بە چەکی سووک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا میتێک کوژرا و یەکێکیش بریدنار بوو. دواتر زۆر پۆلیسی تایبەت چوونە شوێنی رووداوەکە. لەگەڵ ئەوەی ناوچەکە بە تەواوی لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرا، بەڵام دو ئەندانمان بە سەلامەتی کشانەوە. ٢٨ی کانونی دووەم لە ناوچەی باندرمای بالیکەسیر٣ ئۆتۆمبێڵی لوکسی فاشیستەکانی ئاکەپەیان سووتاند.

٢٩ی کانونی دووەم لە ناوچەی سۆکای ئایدن چالاکی لەدژی مارکێتی گەورەی بیمی سەر بە ئاکەپە بە بۆمبی دەستی و مۆلۆتۆف ئەنجامدرا.

ف.ق