ژنانی تیشکی خۆر لەدژی گۆشەگیری زنجیرە چالاکی ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لەدژی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ناڤ زیندانەکان ڕیزە چالاکی ئەنجامدا.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە ژمارەیەک شار لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئەشکەنجەی ناو زیندانەکان ڕیزە چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکیەکان بەم شێوەیەن:

"٥ی کانونی یەکەم لە ئاداپازاری ساکاریا، مارکێتێک و ٢ ئۆتۆمبێڵی سەر بە ئاکەپە و مەهەپە سووتێنران.

٥ی کانونی یەکەم لە بەیکۆزی ئەستەنبوڵ ٣ ئۆتۆمبێڵی کارسازێکی تورک سووتێنران.

٦ی کانونی یەکەم لە گۆلچوکی کۆجائەلی ٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانی تورک سووتێنران.

٧ی کانونی یەکەم لە ئارموتلوی یالۆڤا دوکانێکی کارسازێکی ئاکەپە و ٢ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.

٧ی کانونی یەکەم لە باکرکۆی ئەستەنبوڵ ٦ کەشتی سووتێنران.

٨ی کانونی یەکەم لە گوونگۆرانی ئەستەنبوڵ ٣ ئۆتۆمبێڵی سەر بە فاشیستەکان سووتێنران.

٩ی کانونی یەکەم لە بویوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ ٤ ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکان سووتێنران.

١٠ی کانونی یەکەم لە حەمیدکۆی ئەستەنبوڵ لەدژی ئۆتۆمبێڵی فەرمی پۆلیسی تورک بە بۆمبی دەستی و مۆلۆتۆف و فیشەکی ئاسمانی چالاکی ئەنجامدران. ٢ پۆلیس بریندار بوون.

١١ی کانونی یەکەم لە مالکارای تەکرداغ کۆگایەکی کەلوپەلی فاشیستێکی ئاکەپە و ٣ ئۆتۆمبێڵی سەر بە کۆگاکە سووتێنران."

ف.ق