"زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لە دەستداوە"
بەگوێرەی سەرچاوەیەک، کە ناوی ئاشکرا نەکردووە، زانیاریی لە بەرپرسێکی ئاکەپەوە بەدەست گەیشتووە، کە ژمارەی گیان لە دەستدانی بومەلەرزەکە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک، کە ناوی ئاشکرا نەکردووە، زانیاریی لە بەرپرسێکی ئاکەپەوە بەدەست گەیشتووە، کە ژمارەی گیان لە دەستدانی بومەلەرزەکە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک، کە ناوی ئاشکرا نەکردووە، زانیاریی لە بەرپرسێکی ئاکەپەوە بەدەست گەیشتووە، کە ژمارەی گیان لە دەستدانی بومەلەرزەکە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسە.
لە بوومەلەرزەکەی کوردستان و تورکیا دەیان هەزار کەسی گیانیان لەدەستدا و سەدان هەزار کەسیش برینداربوون. لە سەرەتای بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە، زیان لێکەوتووانی بومەلەرزەکە دەڵێن، دامەزراوەکانی دەوڵەتی تورک هاوکاری و هاوکاریان نەکردووە. هەندێک کەس بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمیی جەستە (هیپۆتێرمیا)وە ژیانیان لە دەست داوە.
بەپێی لێدوانی فەرمی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک، جیاوازی و ناکۆکیەکی ترسناک لە ژمارەی بینا ڕووخاوەکان و ژمارەی گیان لە دەستدان و و بریندارەکانی بومەلەرزەکاندا هەیە. ئەوەش وایکردووە، پرسیار و گومان لەبارەی ئامارەکانی گیان لە دەستدانەوە دروست ببێت.
دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە ژمارەی گیان لە دەستدان و بریندارەکانی بومەلەرزەکە دەشارێتەوە
بەگوێرەی سەرچاوەیەک، کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، لە بەرپرسێکی ئاکەپەوە زانیاری بەدەست گەیشتووە، ژمارەی گیان لە دەستدانی بومەلەرزەکە لەو ژمارەیە زیاترە، کە بە لێدوانی فەرمی بڵاودەکرێتەوە. بەپێی سەرچاوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسن. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وتوە، لەبەر ئەوەش بەردەوام بە فەرمی ژمارەکان کەم کەم زیاد کرێن.
سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورک: داروپەردووەکان بە مردووەکانەوە لابەن
ئەوە لە کاتێکدایە سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورک بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ پارێزگارەکان و قائیمقامەکانی ئەو شار و ناحیانەدا کردووە، کە بومەلەرزە تیایاندا ڕوویداوە و فەرمانی پێکردوون دەستبەجێ دارپەردووەکان لاببەن. دوای ئەوە پارێزگارەکان و قائیمقامەکان پێیان وتوە: "هێشتا خەڵک لە ژێر داروپەردوەکاندان، بەبێ دەرهێنانیان چۆن دەتوانین داروپەردووەکان لاببەین؟ سۆیلو لە وەڵامیاندا پێداگریی لەسەر فەرمانەکەی خۆی کردووە، کە دەبێت دەستبەجێ داروپەردووەکان بە بارهەڵگرەکان لە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان دووربخرێنەوە. هەندێک لە بەرپرسان بەهۆی ئەوەی هێشتا کەسانێک، کە گیانیان لە دەستداوە، یان بریندارن و لە ژێر داروپەردوەکاندان، کارەکانی کۆکردنەوە و لابردنی پەردووەکان کەمێک بە خاوی ئەنجام دەدەن.
ژ.ت