حەوت وەزارەتەکە لە پەرلەمانی عێڕاق دابەشکرا

حەوت وەزارەتەکەی بەغداد کە بە هەڵواسراوی مابونەوە و دابەش نەکرابوون، ئەمڕۆ ناوەکانیان ئاشکرا کرا و پەرلەمانی عێڕاق دەنگیان لەسەردا.

ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە پەرلەمانی عێڕاق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی محمد ئەلحەلبوسی و بە ئامادەبونی ٢٤٧ پەرلەمانتار.

پەرلەمانی عێڕاق لە دانیشتنەکەدا دەنگیدا بە ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوت، فواد محەمەد حوسێن وەزیری دەرەوە، ئیڤان فایق یەعقوب وەزیری کۆچ و کۆچبەران، عەلاء ئەحمەد حەسەن وەزیری بازرگانی، محەمەد کەریم جاسم ساڵەح وەزیری کشتوکاڵ، سالار عەبدولستار محەمەد حوسێن وەزیری داد و حەسەن نازم عەبدلحەمادی وەزیری گەشت و گوزار و ڕۆشنبیری و شوێنەوار.

ز.ش