دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر: وێستگەی میرۆ سووتێنرا

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە لە ئەستەنبوڵ وێستگەی میترۆ و سیستمی کارەبایی سووتێنرا.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەو و ئاماژەی بەوەکرد، "٣ی ئەم مانگە وێستگەی میترۆی مەڕمەڕە و سیستمی کارەبای باکرکۆی ئەستەنبوڵ لە لایەن ئەندامەکانمانەوە سووتێنراوە و بووەتە خۆڵەمیش."

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە، کارەبای هێڵی مەڕمەڕە پچڕاوە و ماوەیەک گەشتەکان راگیراون.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا دوترێت،"٤ی حوزیرانیش لە کادکۆی ئەستەنبوڵ ئۆتۆمبێڵێکی گرانبەهای فاشیتەکان سووتێنراوە.

ف.ق