لە ئیزمیر و بورسە ٢ کارگە سووتێنران
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ئیزمیر و بورسە ٢ کارگەیان سووتاند.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ئیزمیر و بورسە ٢ کارگەیان سووتاند.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕاگەیەنراوێکی بڵاکردەوە و باسی ئەوەی کرد، "٢ کارگەی لایەنگری ئاکەپە کە لەدژی ئازادی کورد و کوردستانن، لە ئاگری تۆڵەسەندنەوەدا سووتێنران. دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر دەبێتە موتەکەی فاشیتان، ئێمە لەناکاودا دێین و ئاگری تۆڵەسەندنەوە گەشتر دەکەین."
چالاکیەکان
لەبارەی چالاکیەکان ئەم زانیاریانە بڵاوکرانەوە:
"لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر وێستگەی گواتسنەوەی کەلوپەلمان سووتاند. بەشێک لە وێستگەکە بووە خۆڵەمێش و ئاسمانی مەنەمەن بووە یەکپارچە دووکەڵی ڕەش.
لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لە ناوچەی پیشەسازی مۆبیلیای ئینەگۆلی بورسا کارگای کەرەستە و کەلوپەلی داریمان سووتاند. کۆگای کارگاکە کە بەشێکی گەورەی کارگەکەیە، سووتان و بووە خۆڵەمێش."
ف.ق