لە ئەدەنە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی؛ ١٠ کەس دەستگیرکران

دەوڵەتى تورک لە بەردەوامیی ئۆپرسیۆنەکانی بۆ پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد لە ئەدەنە ئۆپراسیۆنێکى ئەنجامدا و ١٠ کەسی دەستگیرکرد.

پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک بە فەرمانی داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان.

پۆلیسی تورک لەو هەڵکوتانەدا بە تۆمەتی ئەوەى "بەشدارییان لە چالاکیی کۆرس و خولەکاندا کردووە" ١٠ کەسی دەستگیرکرد.

پۆلیس ١٠ کەسە دەستگیرکراوەکەى برد بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئەدەنە.

ژ.ت