کودەتا لە ئەستەنبوڵ شەرمەزارکرا

ڕێکخستنی هەدەپەی ئەستەنبوڵ کودەتای شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، "ئێمە تەسلیم نابین و سەنگەرەکانی دیموکراسی بەجێناهێڵین."

ناڕەزایی بەرانبەر لێدەندنەوەی مافی پارێزبەندی لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ، مووسا فارسئۆغوللاری پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد و ئەنیس بەربەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری جەهەپەی ئەستەنبوڵ فراوان دەبێت.

ڕێکخستنی هەدەپەی ئەستەنبوڵ لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپەی شارەکە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و کودەتای شەرمەزار کرد. لە کۆنفڕانسەکەدا باسی ئەوەکردا کە هیچ کاتێک بەرانبەر کودەتاچی و کودەتا خۆیان بەدەستەوە نادەن.

ئەلیف بوڵوت و ئەرداڵ ئاڤجی هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئەستەنبوڵ، سەدات شەنئۆغلۆ و ئیدیل ئۆگورلو هاووتەبێژانی هەدەپە و نوێنەرانی ژمارەیەک پارت و لایەنەکان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی ' لەبەرانبەر کودەتاچیەکان بەرخۆدان دەکەین' بەرز کرایەوە و دروشمی ' بژی بەرخۆدانی لەیلا'، 'بەرخۆدان ژیانە'، 'لەیلا گیوڤەن ئابڕۆمانە'، 'ژن، ژیان، ئازادی'، ' هەدەپە هیوایە، هیوا لەسەر پێ دەمێنێتەوە' وترانەوە.

'پێویستە هەموو کەسێک بەرخۆدان بکات'

ئەلیف بولوت ڕایگەیاند کە لەدژی کردەوەکان نە تەنها هەدەپە بەڵکو پیویستە هەموو پارتە سیاسیەکان بەرخۆدان بکەن و وتی،"ئەگەر بە تەنها هەدەپە بەرانبەر فاشیزم بەرخۆدان بکات، ئەو کاتە ڕۆژێک ئێمە هەموومان لە زیندانەکاندا یەکتری دەبینینەوە و ئەوەی دوێنی روویدا، دەلالەت لەمە دەکات."

هەروەها وتی،"یان پێکەوە ڕزگار دەبین، یان هەموومان زیندانیدەکرێین. مەرامی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەش ئەمەیە، بە کودەتایەک کە دوێنێ ئەنجامیاندا بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەمەمان پێدەڵێن."

سەدات شەنئۆغلو هاووتەبێژی هەدەکەش وتی،" ئێمە ئەمڕۆ بە سەربەرزی لەسەرپێین. ناتوانن وامان لێبکەن کە سەرمان دانەوێنین."

'سەنگەرەکانمان بەجێ ناهێڵین'

دوای لیدوانەکان ئەرکان تەپەلی بە ناوی ڕێکخستنی هەدەپەی ئەستەنبوڵ ڕاگەیەنراوێکی خوێندەوە و وتی،"بەم هێرشە ناتوانن تێکمان بشکێنن و هیچ کاتێک سەنگەرەکانمان بەجێ ناهێڵین."

ف.ق