ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە بورسا چالاکییان کرد
جەنگاوەرانی دەنیز گەزمیشی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ناوچەی ئینەگولی بورسا کارگەیەکی موبیلیاتی سەر بە فاشیستەکانیان دایەبەر ئاگر. -
تەکیک: لە ئێلح ڕێبازی تایبەت دەستی پێکردووە
هاوسەرۆکی دەم پارتی شاری ئێلح مستەفا مەسعود تەکیک، ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدەن ئێلح لە ڕەسەنایەتی خۆی کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بە هەوڵێکی زۆرەوە گەشەی کردووە دووری بخەنەوە و ڕایگەیاند کە ڕێبازی تایبەت دەستی پێکردووە. -
لە مێرسین دوو کەس خرانە زیندانەوە
لە مێرسین یۆڵداش ئابا و سەدات ئابا کە ٥ ڕۆژە دەستبەسەرن، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوی تیرۆریستی" خرانە زیندان. -
ڕۆژی ئازادی چاپەمەنی: ڕۆژنامەگەریی تاوان نییە، دادگاییکردنی ڕۆژنامەوانان تاوانە
دەفەگە و مەکەگە و دیسک پەیوەست بە ٣ ی ئایار ڕۆژی ئازادی چاپەمەنی ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و گوتیان: "ڕۆژنامەگەری تاوان نییە، لە بنەڕەتدا دادگاییکردنی ڕۆژنامەوانان تاوانێکی مەزنە! هەتا چاپەمەنی ئازاد نەبێت، ناکرێت باس لە جڤاکی ئازاد بکرێت". -
لە بۆرسا ٢ کەس خرانە زیندان
دوێنێ ١٤ کەس لە بۆرسا دەستبەسەرکران، ١٢ کەسیان ئازادکران، نەسیبە ئاکان و مەحمود یەڵدرم خرانە زیندان. -
بانگەوازکرا بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ئەمینە شەنیاشار
پەرلەمانتاری دەم پارتی سینان چیفتورک لە ڕۆژی ٩٢ هەمینی ئێشکگری دادپەروەری سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد و بانگەوازیکرد بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار، ئەندامانی پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە گوتیان: "پێویستە وەڵامی هاواری دایکە ئێشکگرەکە بدرێتەوە". -
لە کۆبوونەوەی دەم پارتی و جەهەپە پەیامی تێکۆشانی هاوبەش و دژایەتی قەیوم درا
لە کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی دەم پارتی و سەرۆکی گشتی جەهەپە تیشکخرایە سەر تێکۆشانی هاوبەش و پەیامی دژایەتی قەیوم درا. -
فەراح سوڵمەز وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح هەڵبژێردرا
کۆردیناسیۆنی ڕێکخراوەکانی ئێلح بە ڕاگەیاندراوێک لە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی دووپاتیان کردەوە، فەراح سۆڵمەز وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح هەڵبژێردراوە. -
قەیس خەزعەلی داوای دەرکردنی سوپای تورک لە عێراق دەکات
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی تیشکی خستەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم حکومەتی سودانی و ڕایگەیاند، ئاڵنگاری سەرەکی بەردەم حکومەت دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای تورکە لەسەر خاکی عێراق. -
ڕێکخراوە چاپەمەنییە نێونەتەوەییەکان: ڕۆژنامەوانە کوردەکان مەکەنە ئامانج
٢٧ ڕێکخراوی چاپەمەنی نێونەتەوەیی دژی گرتن و فشاری سەر ڕۆژنامەوانە کوردەکان ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە و گوتیان: "پێویستە تورکیا یاساکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکات و دەست لە بەئامانج گرتنی میدیای کورد هەڵبگرێت". -
لە یادی سەید ڕزا و هاوڕێکانیدا ٤٠ نەمام نێژرا
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دێرسیم کە لە ٤ی گوڵانی ١٩٣٧ دەستیپێکرد، بەرنامەی یادکردنەوە ئەنجمامدرا و ٤٠ نەمام نێژرا. -
بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمرالی داواکاریان پێشکەشکرد
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی گۆشەگیرکراو لە ئیمرالی بە مەبەستی دیدار داواکاریان پێشکەشکرد. -
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەکانی سەر سنوور گیانی لەدەستدا
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە ١ـی ئایار هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە مەودای زۆر نزیکەوە تەقەی لێدەکرێت وگیانی لەدەست دەدات. -
لە شاری بورسا زیاتر لە ٢٠کەس دەستبەسەر کران
لە شاری بورسا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا زیاتر لە ٢٠ کەس دەستبەسەر کران. -
داواکاری گشتی داوای سزادانی لەیلا زانا دەکات
بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" بۆ لەیلا زانا، داواکاری گشتی داوای سزادانی دەکات. -
دەم پارتی بۆ سەرۆکی پەرلەمان: دەبێت سەرەتا رێگەکە خاوێن و هەموار بکرێتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولموش لە چوارچێوەی دیدارەکان لەسەر هەمواری دەستوری هەمیشەیی سەردانی دەم پارتی کرد. دەم پارتی لەبارەی هەمواری دەستورەوە، باسی لە پێویستی خاوێنکردنەوەی رێگەکە کردەوە. -
دەم پارتی لە ئامەد کۆنگرەی ئاسایی خۆی دەبەستێت
ڕێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد دەستی بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ بەستی کۆنگرەی یەکەمینی ئاسایی خۆی. -
پەدەکە کار بۆ ڕاگەیاندی باری نائاسایی دەکات و هێزەکانی خستۆتە ئامادەکارییەوە
دوای ئەوەی کارتەکانی پەدەکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان شکستیان هێنا، بە پێی نوێترین زانیاری، پارتی بە دنەی دەوڵەتی تورک، کارتی دروستکردنی شەر لە دژی کورد لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیا دەکاتە بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی. -
رۆژمێری گۆشەگیری: ٢٤ ساڵ گۆشەگیری لە ئیمراڵی و ٣ ساڵ بێهەواڵی رەها
لە 'رۆژمێری گۆشەگیری'ی ئۆهەدە ئەوە خراوەتەڕوو کە ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئیمراڵییەوە بەردەست نییە و ئاماژە بەوەکرا، کە دۆخی بێهەواڵی و نەبوونی زانیاری بە شێوەی رەها لە ئارادایە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی کرێکار و دادپەروەری هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە کۆجائەلی کارگەیەکەی کەسێکی سەر بە مەهەپەی فاشیستیان ئاگر تێبەرداوە. -
پارێزەران بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکانیان ببینن، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
پارێزەر یوسف ئەردۆغان: پێویستە ڕاستەوخۆ داواکاری زیندانیان جێبەجێبکرێت
هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی ناوەندی ئیهەدە پارێزەر یوسف ئەردۆغان باسی لەوەکرد چالاکی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری بە ڕەوا و مافدار دەبینن و وتی: "پێوستە لەسەر دەوڵەت بۆ جێبەجێکردنی داواکاری زیندانیان ڕاستەوخۆ هەنگاو بنێت." -
مەترسی لەسێدارەدانی زیندانیەکی ئایینی کورد لەئارادایە
دوابەدوای لەسێدارەدانی ئەنوەر خزری، زیندانیی ئایینی کورد لە زیندانی قزڵ حیساری کەرەج، هاودۆسیەیەکی بە ناوی خوسرەو بەشارەت بەمەبەستی لەسێدارەدان، گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. -
١ ی ئایار لە چوکرۆڤا: گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی
لە چوکرۆڤا بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە کرێکاران ڕژانە گۆڕەپانەکان، جەماوەری گەل گوتیان: "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی" و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. -
کرێکاران و گەلانی بندەست ١ ی ئایاریان پیرۆزکرد
لە شارەکانی ئەوروپا هەزاران کەس دژی شەڕ و هەژاری و ڕەنجخۆری و دژایەتی کۆچبەران ڕژانە گۆڕەپانەکان. کوردان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەشداری چالاکییەکە بوون.