بەسێ ئەرزنجان: سەرهەڵدانی ژنان سەرهەڵدانی کۆمەڵایەتی و ژیانەوەی مرۆڤایەتییە

بەسێ ئەرزنجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند: هەر سەرهەڵدانێک دژی هەر جۆرە قڕکردنێک کە ژنان پێشەنگی بکەن، سەرهەڵدانی کۆمەڵایەتی و ژیانەوەی مرۆڤایەتییە و ئامانجمان پاراستنی دەستکەوتەکان و ئاواکردنی کۆنفدراڵیزمی دیمۆکراتی ژنانی جیهانە.

بەسێ ئەرزنجان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆما ژنێن کوردستان- کەژەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلەتیکا، هەڵسەنگاندن بۆ تێکۆشانی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٠ دژ بە زهنیەتی پیاوسالاری و هەڵمەتی "دژی کوشتنی ژنان کاتی پاراستنی ژن و کۆمەڵگای ئازادە" دەکات و تەوەرە گرنگەکانی تێکۆشان بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەستنیشان دەخاتە ڕوو.

"سەرهەڵدانی ژنان سەرهەڵدانی کۆمەڵایەتی و ژیانەوەی مرۆڤایەتییە"

ئەرزنجان ئاماژەی بە قڕکردنەکانی سەر کۆمەڵگە بەگشتی و ژنان بە تایبەتی کردووە و لەوبارەوە ڕایگەیاندووە: "هەر سەرهەڵدانێک دژی هەر جۆرە قڕکردنێک کە ژنان پێشەنگی بکەن، هاوکات سەرهەڵدانی کۆمەڵایەتی و ژیانەوەی مرۆڤایەتییە".

"سیستەمی پیاوسالاری پەتای کۆرۆنای قۆستووەتەوە"

ئەرزنجان پێیوایە: "سیستەمی پیاوسالاری پەتای کۆرۆنای قۆستووەتەوە و خستووەتە خزمەتی خۆیەوە و لە ڕێی پەتاکەوە پەرەی بە هێرشەکانی داوە. ه بەهۆی پەتای کۆرۆناوە قەیرانی ئابوووی ڕەگەزپەرستی ڕەگەزگەرایی بەتایبەتی و ڕەگەزپەرستی بەگشتی زیادی کردوە. هاوکات پەتاکە کراوەتە ئامرازێک دژ بەماف و ئازادییەکان".

"تێکۆشانی ژنان و هێزە ئازادیخوازەکان پیلانەکانی تێکدا" 


بەسێ ئەرزنجان دەستنیشانی کردووە: "بەتێکۆشانی ژنان و هێزە ئازادیخوازەکان، پیلانەکانی دەسەڵاتی پیاوسالاری تێکچوون و لە هەمان کاتدابەتێکۆشانی ڕێکخستنەکانی ژنان دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمەریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماردا دۆڕا".

"ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە ڕژێمیکی دژە ژنن"


ئەرزنجان ئاشکرای کردووە: "ڕژێمی ئەردۆغان لە سیاسەتی دوژمنایەتیکردنی ژناندا هێزی لە ترامپ وەردەگرت. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە سەلماندیان کە ڕژێمی دژە ژنن. دامودەزگاکانی ژنانیان داخست و ویستیان لە پەیمانی ئیستەمبوڵ بکشێنەوە و لێبوردن بۆ دەستدرێژیکارانی سەر منداڵان و ژنان دەربکەن. ئەو ڕژێمە پەتای کۆرۆنای کرد بە بەهانە و دەستدرێژیکارانی ئازاد کرد".

ژنانی کورد سەرچاوەی هیوان بۆ ژنان و هێزە ئازادیخوازەکان لە جیهاندا. 

بەسێ ئەرزنجان بەرامبەر ئەو سیاسەتە ئاماژە بەو بەرەسەندنی بەرخۆدان لە هەموو بوراکاندا دەکات و دەڵێت: " ئەو بەرخۆدانەی بەساکینە جانسز لە باکوری کوردستان دەستی پێکرد بەردەوامە. لە جیهاندا ژنی هەرە چالاک و سیاسی ژنی کوردە. ژنانی کورد بەڕێکخستنەکانیان و هێزەکانی گەریلا بوونە خاوەن دەستکەوت و سەرچاوەی هیوا بۆ سەرجەم ژنان و هێزە ئازادیخوازەکان لە جیهاندا. هۆکاری ئەوەی کە دەوڵەتی تروکیا هێندە هێرش دەکاتە سەر ژنان، ئەو بەرخودانە پڕ دەستکەوتەی ژنانی کوردە".

"ڕێبازەکانی خۆپاراستن دەخاتە ڕوو"

بەسێ ئەرزنجان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە ئاماژە بە گرنگی ڕێبازەکانی خۆپاراستن دەکات و لەوبارەشەوە وتوویەتی: "هێرش دەکرێتە سەر هەموو بەها و ئازادییەکانمان. ئەوەش لە کاتێک دایە کە تێکۆشان دژ بە فاشیزم مافێکی هەرە ڕەوایە. دەمانەوێت لەگەڵ قۆناغەکەدا دەستکەوتەکانمان بپارێزین. ئەوانەی نەتوانن خۆیان بپارێزێن ناچار ڕادەستبوون دەکرێن".

"ئامانجمان ئاواکردنی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ژنان لە جیهان دا"

بەسێ ئەرزنجان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆما ژنێن کوردستان- کەژەکە تەوەرە گرنگەکانی تێکۆشان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەم شێوەیە دەستنیشان دەکات و دەڵێت: "دەستکەوتەکانمان دەپارێزین و مەزنیان دەکەینەوە. ئەوەش بەڕێکخستنێکی بەهێزی ژنانی جیهان بەدی دێت. لە پێناوی ئاواکردنی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ژنان لە جیهاندا، تیکۆشانمان درێژەی دەبێت. ئێمە وەک ژنانی کورد لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا،سەرلەنوێ ژیان ئاوا دەکەینەوە. هاوتەریب لەگەڵ ئەوانەشدا دژ بە فاشیزمی ڕژێمی تورکیا، بە بڕیاردارییەکەی مەزنەوە تێکبکۆشین".

هـ.هـ