چالاکی دایکانی شەممە ٨٢١مین هەفتەی پڕکردەوە

لە ئەستەنبوڵ دایکانی شەممە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە ٨٢١مین هەفتەی چالاکییاندا ڕایانگەیاند: سەرانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان بە خوێنی گەلی کورد سورە.

دایکانی شەممە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکییەکانیان کە ماوەی ٨٢١یە درێژەیان هەیە.
دایکانی شەممە بەهۆی پەتایکۆرۆناوە چالاکی ئەم هەفتەیان لە ڕێگەی میدیای دیجیتاڵەوە ئەنجامدا و لە میانی دا لە چارەنوسی ڕۆڵە بێسەروشێونکراوەکانی کوردیان پرسییەوە و خوازیاربوون بێسەروشێنکەرانیان دەستگیر و دادگایی بکرێن.
لە چالاکی ئەم هەفتەیە دا، بە تایبەتی لە چارەنوسی پارێزەر فایق جاندان و بکوژانی پرسرایەوە. ناوبراو لە ساڵانی سەرەتای نەودەکاندا سەرۆکایەتی (هەپ)ی کردووە و لەلایەن،بکەری نادیارەوە کوژراوە.
دایکانی شەممە، ماوەی ٨٢١ هەفتەیە چالاکی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی رۆڵە بێسەروشوێنکراوەکانیکورد و ئازادیخوازانی تورکیا دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو رۆژانی شەممەی هەر هەفتەیەک لە شاری ئەستەنبوڵ دێنە لای یەک و چالاکی ئەنجام دەدەن. هەربۆیە چالاکییەکەیان بە یەکێک لە درێژترین چالاکییەکان لە ئاستی کوردستان و جیهان دێتە ئەژمار.
چالاکی دایکانی شەممە، لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە لە باکوری کوردستان و تورکیا دەستی پێکردووە تا ئێستاش بەردەوامە. ئەوەش لەدوای ئەوەهات کە لە دەیەی نەوەدەکاندا هەزاران کەس لە ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە پۆسێسی بکەری نادیاردا کوژران یان بێسەروشوێن کران و تا ئێستاش چارەنوسی زۆربەیان نادیارەو بکوژان و بێسەرشوێنکارانیان دەستگیر و دادگایی نەکراون. هەروەها ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا بە ڕژێمی ئەردۆغانیشەوە بکوژەکان دەشارنەوە و دەیانپارێزن. لە بەرامبەر ئەوەشدا دایکانی ڕایانگەیاندەوە: "تا ئەو کاتەی چارەنوسی سەرجەم کوژاروان بێسەروشوێنکراون ئاشکرا دەکرێت و بکوژانیان دەستگیر و دادگایی دەکرێن، درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن".

 

هـ.هـ